سەردێر

چەند گۆڕانکاریەکی جەستەی کە بە تێپەڕبوونی تەمەن تێیدا دەردەکەوێت

ئەمەی خوارەوە چەند گۆڕانکاریەکی جەستەی جیاوازە کە بە تێپەڕبوونی تەمەن تێیدا دەردەکەوێت:

 

-ددانەکانت کەمتر هەستیاریان دەبێت و هەست بە گەرمی و ساردی ناکەن، کە ئەمەش خراپە و دواتر زیانی دیکەت لێدەدات، بۆیە پێویستە لە پاش ٤٠ ساڵی ناوە ناوە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت.

-بەهۆی گۆڕانکاری لە پێست و ڕوو ڕوخسارت، بە پێی تێپەڕبوونی تەمەن لوتت گەورەتر دەردەکەوێت

-لەگەڵ چونە تەمەن بەتایبەت لە ژناندا، کەمەر پانتر دەبێت و کڵۆتیش زیاتر دێتەوە یەک.

-برژانگەکانت کورتتر دەبنەوە

 

-بە پێی توێژینەوەکان ژنان لە پاش تەمەنی ٤٠ ساڵی ئارەزووی سەرجێی و سۆزداریان زۆر دەبێت، بەتایبەت لە کاتێکدا کە لەو تەمەنەدا جێگرتر و دامەزراوترن.

 

-زۆر کەس پێی وایە کە پەنجەمۆر بۆ هەمیشە ناگۆڕێت، بەڵام توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە پیربوون گۆڕانکاری لە پەنجەمۆریشدا درووستدەکات.