سەردێر

چەند مێروویەک لە ناوماڵدا کە نابێت لەمەودوا بیانکوژیت!

ئەمەی خوارەوە چەند مێروویەکە لە ناوماڵدا کە نابێت لەمەودوا بیانکوژیت!

 

جاڵجاڵۆکە

جاڵجاڵۆکە لە ڕێگەی تۆڕەکەیەوە ژمارەیەکی زۆر لە مێرووە زیانبەخشەکانی ناو ماڵەکەت و تەنانەت مێش و مێشوولەش دەگرێت و پاکیان دەکاتەوە

 

خاڵخاڵۆکە

بەهۆی ڕەنگە سورەکەیەوە زۆر دەکەوێتە بەرچاو، بەڵام نابێت بیکوژیت چونکە مێرووە زیانبەخشەکانی ناو باخەکەت لەناودەبات و سوودی هەیە

 

هەنگ

جگە لە هەنگوینەکەی ڕۆژانە سەردانی ١٠٠ گوڵ دەکات و سوودی بۆ ژیانەوەیان هەیە

 

هەزارپێ

گەر حەقت نەبێت بەسەریەوە هیچ زیانی نییە و مێرووە زیانبەخشەکانی ناو باخەکەت دەخوات و لەناویان دەبات