سەردێر

توێژینەوەیەک: ئەوانەی بەردەوام شەڕ دەکەن لەگەڵ خۆشەویستەکانیان یەکتریان زۆر خۆش دەوێت

بەپێی دواین توێژینەوە دەرکەوتووە ئەو هاوژینانەی بە بەردەوامی دەمەقاڵێیان هەیە لەگەڵ یەکتردا ئەوا زیاتر یەکتریان خۆش دەوێت، توێژینەوەکە دەری خستووە ئەوانەی هەفتەی جارێک تووشی ئەم گرفتە دەبن پەیوەندییەکەیان زۆر پتەو بووە و لە دواتردا زیاتر یەکتریان خۆش ویستووە.
هەروەها هەندێک جار شەڕ کردن بەمانای گرنگی پێدانی زۆر دێت بە بەرامبەر تاوەکوو زیاتر و زیاتر لە یەکدی تێبگەن و ئاگاداری شتەکان بن.

هەروەها پێویست ناکات هیچ کام لە هاوسەرەکان لەم گفتوگۆیەدا بێدەنگ بن و گرنگە هەوڵی زیاتری لێک تێگەشتن بدەن چوونکە لە دواتردا دەبێتە هۆی ئاسانکردنی گرفتەکان تاوەکو باشتر بە سەریدا زاڵ ببن.