سەردێر

لیمۆ و سیر بەکەیەوە تێکەڵبکە و بەم شێوازە بیخۆ، پێویستت بە قه‌سته‌ره‌ و باڵۆن نابێت

لیمۆ و سیر دوو خۆراكی زۆر به‌هێز و به‌سودن و كاتێكیش به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌یانخۆیت كاریگه‌ریه‌كی زۆر باش و ناوازه‌یان هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ به‌ جۆرێك كه‌ واده‌كات پێویستت به‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌بێت.

سیر و لیمۆ به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی  كۆرستڕۆڵی خوێن داببه‌زێنێت و ده‌ماره‌خانه‌كان به‌ باشی پاكده‌كاته‌وه‌ و سوڕی خوێن له‌ جه‌سته‌دا زۆر چالاك ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ چیدیكه‌ پێویستت به‌ قه‌سته‌ره‌و باڵۆن نامێنێت.

بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ سیر و لیمۆ ئه‌م گیراوه‌یه‌ دروست بكه‌:

٦  لیمۆ

٣٠  پارچه‌ سیر

لیمۆ و سیره‌كه‌ پاكبكه‌و قاشی بكه‌ و  به‌یه‌كه‌وه‌ بیانكه‌ره‌ عه‌ساره‌وه‌ و كه‌مێك ئاویشی تێبكه‌، دواتر بیكه‌ قاپێكه‌وه‌و ٢ لیتر ئاوی تێبكه‌و جوان بیكوڵێنه‌، پاش ئه‌وه‌ به‌باشی كوڵا دواتر بیكه‌ شوشه‌وه‌و له‌ به‌فرگردا هه‌ڵی بگره‌.

 

ڕۆژانه‌ ٥٠ میلیلیتر له‌ گیراوه‌كه‌ بخۆ و پاش 3 هه‌فته‌ له‌ خواردنی هه‌فته‌یه‌ك پشوو وه‌رگره‌، دواتر 3 هه‌فته‌ی دیكه‌ بیخۆره‌وه‌ و له‌ ساڵێكیشدا ته‌نها 2 جار ئه‌م كاره‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.