سەردێر

چەند بەکارهێنانێکی سەرسورهێنەری مەعجونی ددان کە زۆر بەسوودە

ئایا تۆ مەعجونی ددان تەنها بۆ دان شتن بەکاردەهێنیت؟ ئەوە تەنها یەکێکە لەبەکارهێنانەکانی بەهۆی ئەو مادە کیمیاییانەی لە مەعجونی دداندا هەیە چەندین سودو بەکارهێنانی تریشی هەیە کە لێرەدا باسیان دەکەین:

 

– بۆ نەهێشتنی شوینی کوتراو و بریناربون ئەویش بە تێکەڵکردنی مەعجونی ددان لەگەڵ پاکەرەوەی بریندا و بەکارهێنانی وەک مەڵحەمێک لەشەواندا لەسەر شوێنی کوتراویەکە یاخود بریناریەکە، مەعجونەکەی لێبدە و بیپێچە بە برین پێچیک تا بەیانی بۆ ماوەی دوو یاخود ٣ شەو ئەمە دوبارەبکەرەوە و بەیانیان بە ئاو بیشۆ دەبینیت هیچ شوێنەوارێکی برین بە دەستەوە نامێنێت.

-چارەسەری زیبکەی دەموچاو: شەوان پێش خەوتن کەمێک مەعجون بخەرە سەر زیبکەکانت و بۆ بەیانی بیشۆرەوە.

-بۆنەهێشتنی بۆنی ناخۆش بەدەستەوە وەک سیر و ماسی و هتد.. کەمێک مەعجون بەکاربهێنە بۆدەست شتن بەهەمان شێوەی ناو دەم بۆنی ناخۆشی دەست ناهێڵیت.

-بۆنەهێشتنی خوروی لەش و جێگەی پێوەدانی مێشولە و حەشەرات کەمێک مەعجون بخەرە سەری خوروی ناهێڵیت.

-بۆپاکردنەوەو سپی کردنەوەی نینۆکی دەست لە زەردی و پیسی نینۆکەکانت بە مەعجونی ددان بشۆ.

-جگە لەو بەکارهێنانە دەتوانیت مەعجونی ددان بۆ سپیکدنەوەو بریقەدار کردنی زیو و مس بەکاربهێنیت کە دوای ماوەیەک بەکارهێنان وەک یەکەمجار تازەی دەکاتەوە.