سەردێر

٨ نیشانەی تەندرووستی خراپ، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە!

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک نیشانەی تەندرووستی خراپە، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە و کێشەی دەروونیت هەیە:

 

-هەرچەندە بە درێژای ڕۆژەکە خەوتویت بەڵام تاقەتی هیچت نییە و لەشت داهێزراوە.

-لە هەموو شتێکی ئەم ژیانە بێزاریت و دنیایەکی خەیاڵیت لە مێشکی خۆتدا داناوە و خۆزگەی پێدەخوازیت

 

-هەمیشە بیرکردنەوەکانت ڕەشبینانەیە و هەستدەکەیت کە کەسێکی نەگبەتیت!

 

-ئەو هەستەت لا درووستبووە کە دەتەوێت خۆت لە هەموان بشاریتەوە و تاقەتی کەست نییە

 

-هەست بە تەنهای و بێکەسی دەکەیت و بەردەوام بێتاقەتیت

 

-بویتەتە کەسێکی مزاجی و بەشتی زۆر سادە بێزاردەبیت و خەم و خەفەت داتدەگرێت

 

-حەزت بۆ ئەو شتانە نامێنیت کە پێشتر چێژ بەخش بووە لەلات و تاقەتی ژیانت نییە!

-ژیانی ڕاستەقینە و ئەوەی کە پیشانی خەڵکی دەدەیت زۆر جیاوازە و لە ناخەوە بێزار و خەمباریت و لە دەریشەوە خۆت بە دڵخۆش نیشان دەدەیت.

 

 

چارەسەر چییە؟

-بگەڕێرەوە بۆ لای خودای خۆت و پەرستشە ئاینی و ڕوحیەکان جێبەجێ بکە

-سەردانی مامۆستای ئایینی شارەزا یاخود پزیشکی دەروونی بکە تا ڕێگ چارەت بۆ دابنێن.

-لە پەیوەندی و  هاوڕێی ژەهراوی و بێزارکەر  دووربکەوەرەوە.

-لەگەڵ کەسە نزیک و خۆشەویستەکانت قسە بکە و کات بەسەر ببە و باسی کێشەکانی خۆتیان بۆ بکە.

-ئەو دۆخە بگۆڕە کە تێیدایت: گەشت بکە، یاخود ماوەیەک پشوو وەربگرە لە کارەکەت و سەردانی هاوڕێی و خزمان بکە.

-هەوڵبدە قەدری ئەو شتانە بگریت کە هەتە و کەسێکی بە قەناعەت بە.

-ئەوەت لە بیر بێت کە ئەم دۆخەی تێیدایت هەمیشەیی نییە و دەگۆڕێت، وەک خودای گەورە دەفەرموێت (فإن مع العسر يسرا إن مع العسر يسرا) واتە لە پاش هەموو ناخۆشیەک خۆشی دێت.