سەردێر

چەند زانیاریەک لەسەر (رۆتاڤايروس) کە هەموو دایک و باوکێک دەبێت بیزانێت!

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر (رۆتاڤايروس) کە هەموو دایک و باوکێک گرنگە   بیزانێت:

 

رۆتاڤايروس چییە؟

نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە کە دەگوازرێتەوە و توشی منداڵ دەبێت، ساڵانە ٦٠٠,٠٠٠ منداڵ لە جیهاندا بەتایبەت لە وڵاتە دواکەوتوەکان بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە دەمرن.

 

نیشانەکانی نەخۆشیەکە:

– سکچونی ئاوی
– لینجی لەگەڵ پیساییەکەی
– بەرزبونەوەی تا
– دڵ تێکهەڵاتن و ڕشانەوە
– نەمانی ئارەزوی خواردن
– بێتاقەتی

 

 

چۆن نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لە ژەهراویبوون بە خواردن جیادەکەیەتەوە؟

 

ئەم دوو نەخۆشیە لە منداڵدا نیشانەکانیان لێکەوە نزیکە بۆیە گرنگە کە جیاوازیەیەکەیان بزانیت، ئەمەی خوارەوە دیارترین جیاوازیەکانە:

 

– ژەهراویبوون بە خواردن سکچونی لەگەڵدا نییە یان کە هەشبێت زۆر خێرا دەڕوات.

– پلەی گەرمی لە ژەهراویبوندا بە شێوەیەکی نائاسایی بەرز نابێتەوە.

– ئازاری سک لە ژەهراویبوون هێندە بەهێز نییە!