سەردێر

ڕۆژانە کەمێک ئەم وەرزشی کشانانە بکە، پاش مانگێک جەستەت دەبێت بەوەی کە خۆت دەتەوێت!

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وەرزشی کشانە کە زۆر گرنگە بۆ خانمان و دەتوانن ڕۆژانە چەند خولەکێکی بۆ تەرخان بکەن، دواتر لە خوارەوە ئەو ئەنجامانە باسکراوە کە بە دەستی دەهێنیت:

 

سەر بۆ لای قاق

قاچێکت کۆبکەرەوە و قاچێکت درێژ بکە، دواتر سەرت بەرە بۆ لای قاچە درێژکراوەکەت و بیکشێنە تا دەتوانیت و دواتر ١ خولەک ڕایبگرە، پاشان لایەکەی دیکە.

 

وەستانی بۆقی

بکە وە سەر دەم و ئەژنۆکانت پان بکەرەوە، با قاچەکانت ڕێکی سمتت بێت، دواتر تا دەتوانیت سنگت بۆ پێشەوە بەرە و دەستت بڵاو بکەرەوە، ١ خولەک بەم جۆرە بوەستە و پشوویەک بدە و دواتر ١ خولەکی دیکە دوبارەی بکەرەوە.

 

وەستانی کوبرا cobra pose

لەسەر دەم ڕابکشێ و بە دەستت سنگت تا دەتوانیت بەرز بکەرەوە و تەماشای دواین خاڵی بینین بکە، ٢ خولەک بەم جۆرە بوەستە

 

سەر بۆ خوارەوە dog position

قاچ و دەستەکانت بە ڕێکی ڕابگرە لکە شێوەی ژمارە ٨  و ٢ خولەک بەم جۆرە بمێنەرەوە.

 

 

سوودەکانی پاش ئەنجامدانی ئەم وەرزشانە بۆ مانگێک:

 

-زۆر بە سوودە بۆ  نەهێشتنی ئازاری پشت و ڕێگری دەکات لە درووستبونی ئازار

 

-دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و گلووکۆز لە خوێندا هاوسەنگ ببێت

 

-دەبیتە خاوەنی جەستەیەکی نەرم و چالاک

 

-لە ڕووی دەروونیەوە ئارامیەکی باشت پێدەبەخشێت