سەردێر

چەند هەڵەیەک لە کاتی قژ شۆریندا ئەنجامت داوە و لێرە ڕێگە ڕاستەکەی بخوێنەرەوە

له‌ كاتی شۆردنی قژدا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ دواتر زیان به‌ قژت ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ خۆپاراستن خۆت له‌و هه‌ڵانه‌ به‌ دور بگره‌:

-قژت له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ بشۆ و كۆی مه‌كه‌ره‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك پێویستناكات بیشۆیت.

-شامپۆی زۆر مه‌ده‌ له‌ قژت چونكه‌ زیانی هه‌یه‌، بۆ قژی كورت به‌قه‌د گوێزێك و بۆ قژی مامناوه‌ند به‌قه‌د هێلكه‌یه‌ك و بۆ قژی درێژ به‌ قه‌ت تۆپێكی تێنس شامپۆی كه‌ف به‌كار بهێنه‌.

-شێوازی دروست بۆ وشككردنه‌وه‌ی قژت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیهێنیته‌وه‌ به‌سه‌ر ڕوخسارتدا و له‌ پشته‌وه‌ وشكی بكه‌یته‌وه‌.

-ده‌توانیت جاروبار به‌تایبه‌ت گه‌ر په‌له‌ت بوو به‌ شامپۆی وشكت قژت پاكبكه‌یته‌وه‌.