سەردێر

چەند زانیاریەک بە ناوی زانستەوە پێیان وتویت و ئەسڵیشی نییە

هەندێک بیر و بۆچونی باو هەیە کە زۆرجار بە ناوی زانستەوە باسدەکرێن لەکاتێکدا ئەسڵ و ئەساسی نییە، ئەمەی خوارەوە هەندێکە لەوانە:

 

– هەورە بروسکە دووجار نایدات لە هەمان شوێن

ئەمە ڕاست نییە و زۆرجار زیاتر لە جارێک لێیدەدات و شتێکی دەگمەنیش نییە.

 

– پێویستە ڕۆژانە لانیکەم ٨ پەرداخ ئاو بخۆینەوە

پێویستە هێندە ئاو بخۆیتەوە کە هەست بە تونێتی نەکەیت، بۆیە مەرج نییە ٨ پەرداخ بێت.

 

– مێشوولە تەمەنی ٢٤ کاتژمێرە

مێشوولە لە نێوان ٢ بۆ ٤ هەفتە دەژی

 

– پێویستە ڕۆژانە بە سابوون  و شامپۆ خۆمان بشۆین

 

ئەمە کارێکی تەندرووست نییە و پێست وشکدەکاتەوە و چەوریە سروشتیەکەی ناهێڵێت، باشترە هەفتەی ٢ بۆ ٣ جار خۆت بشۆیت.

 

 

– ئایلاینەر هیچ زیانی نییە

گەورەترین زیانی ئایلاینەر ئەو میکرۆبانەیە کە بە قەڵەمەکەوە دەیخەیتە چاوتەوە، بۆیە پێویستە پاک ڕایبگریت و زوو زوو بیگۆڕیت.

 

– گا ڕقی لە ڕەنگی سوورە

 

گایەکان ڕەنگکوێرن، ئەوان ڕقیان لە جوڵەکەیە نەک رەنگەکە.