سەردێر

٧ پرسیاری سایکۆلۆژی کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت مێشکی بەرامبەرەکەت بخوێنیتەوە

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکی سایکۆلۆژییە  کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت مێشکی بەرامبەرەکەت بخوێنیتەوە، بەڵام بە مەرجێک کە پێی بڵێت نابێت بە (بەڵێ) یاخود (نەخێر) وەڵام بداتەوە:

 

پرسیارەکان:

-ئامادەیت نامەیەک بکەیتەوە کە ڕۆژی مردنی خۆتی تێدا نوسراوە؟ دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بزانیت ئەم کەسە تا چەند بڕوای بە قەزا و قەدەر هەیە و تێڕوانینی چییە بەرامبەرە بە ژیان و مردنی خۆی.

 

-تۆ چی جیاوازت هەیە کە لە خەڵکی دیکەدا نییە؟ لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە دەتوانیت بزانیت کە ئەم کەسە تا چەند متمانەی بەخۆیەتی و خاڵی لاواز و بەهێزی چییە؟ تا چەند شێتی تێدایە و چەندێکیش کەسێکی دەگمەنە!

 

-گەر هاوسەرەکت پێی نەزانی کە تۆ بەڕێکەوت خیانەتت لێکردووە، ئایا خۆت پێی دەڵێیت؟ لە ڕێگەی وەڵامی ئەم پرسیارەوە دەتوانیت بزانیت ستانداردی ئەخلاق و مۆڕاڵ لای ئەم چییە و چۆن هەڵسوکەوت دەکات لەگەڵ بەرامبەرەکەی.

 

-ئایا هەستت بەوە کردووە کە ئەم ڕۆژەی کە تێیدایت ١٠٠ جاری دیکەش دوبارە بۆتەوە؟ لە ڕێگەی وەڵامی ئەم پرسیارەوە ئەوەت بۆ دەردەکەوێت کە ژیانی ئەم کەسە چەندێک بە بایەخە و چۆن لە ژیان تێگەیشتووە.

-گەر ژن و پیاو لە دوو هەسارەی جیاواز بژین، هەر کام لەو دوو هەسارەیە ژیان تێیدا چۆن دەبێت؟ لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە دەزانیت ئەم کەسە بەرامبەر پرسی جێندەر و بیرە باوەکان و لێکدانەوەی لۆژیکی بۆ شتەکان چۆن بیردەکاتەوە.

 

-گەر بۆ تێرکردنی منداڵە بریسەکەت ناچاربویت تاوانێک بکەیت، ئایا هەست بە تاوان دەکەیت یان ئەوە پێویستی بووە؟ لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە گرنگی خێزان لای ئەو کەسە و بنەما و ستانداردە کۆمەڵایەتیەکانی دەزانیت.

 

-گەر بەختەوەری تەنها بە پارە بوایە، حەزتدەکرد چ کارێک بکەیت؟ لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە دەزانیت کە خەون و حەزەکانی چی بووە کە بۆی بەدی نەهاتووە.

 

چەندین پرسیاری دیکە هەیە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت مێشکی کەسی بەرامبەری پێ بخوێنیتەوە، تۆ هیچ پرسیارێکی دیکە دەزانیت؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە.