سەردێر

دوو رۆژ جارێك سه‌رینه‌كه‌ت به‌م شێوازه‌ لێبكه‌

هه‌ر وه‌ك چۆن پێویسته‌ زوو زوو جلوبه‌رگه‌كانی ژێره‌وه‌مان بشۆین به‌هۆی ئه‌وه‌ی عاره‌ق هه‌ڵده‌گرێت به‌ هه‌مان شێوه‌ش پێویسته‌ زوو زوو به‌رگی ئه‌و سه‌رینه‌ بشۆین كه‌ له‌سه‌ری ده‌خه‌وین.

بۆ پاكڕاگرتنی ته‌ندروستیت رۆژانه‌ سه‌رینه‌كه‌ هه‌ڵبگێره‌ره‌وه‌، واته‌ هه‌ر رۆژه‌ی له‌سه‌ر دیوێكی سه‌رینه‌كه‌ بخه‌وه‌و دوو رۆژ جارێكیش به‌رگی سه‌رینه‌كه‌ بشۆ.

ئه‌م كاره‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و چه‌وریه‌ی له‌سه‌رماندا هه‌یه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر سه‌رینه‌كه‌و له‌گه‌ڵ به‌كتریاكاندا كارلێكده‌كات و زیانی بۆ قژ و سه‌رمان هه‌یه‌.