سەردێر

چەند قسەیەکی هەڵە لەمەوودوا بە منداڵەکانتی مەڵی

گومانی تێدانیە کە دایک و باوک منداڵەکانی خۆیان خۆشدەوێت و هیوای باشترینەکانیان بۆ دەخوازن هەر بۆیە کۆنتڕۆڵی هەموو ئەو هەنگاوانەیان کردوە کە منداڵەکانیان دەینێن. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک دەستەواژە هەیە کە گەورەکان بەکاریدەهێنن بێ بیرکردنەوە کە لەوانەیە زیانی بۆ منداڵەکە هەبێت.

ئەمانەی خوارەوە هەندێکن لەو دەستەواژانە:

 

-“دەتوانیت ببیت بەهەرکەسێک کە دەتەوێت”

پشتگیری کردنی خولیا و ئامانجی داهاتووی منداڵ شتێکی باشە بەڵام زۆرگرنگە کە بە منداڵەکەت بڵێیت کە پێویستدەکات پلانێکی تری هەبێت چونکە لەوانەیە هەرچەند منداڵەکەت هەوڵبدات نەگات بەوەی کە دەیەوێت ئەمەش شتێکی ئاساییە،بۆیە هانی منداڵەکەت بدە کە ڕاستەقینەخوازبێت و ئامانجێک دابنێت کە دەتوانێت پێی بگات.

 

-“تۆ وەکو دایکت/باوکت وایت”

هیچ خراپنیە ئەگەر منداڵ بە شێوەیەکی ئەرێنی بەراورد بکرێت بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بەڵام زۆربەی کات ئەم دەستەواژەیە بۆ لایەنە نەرێنیەکەی بەکاردەهێنرێت ئەمەش وادەکات کە منداڵ تێڕوانینی خراپی لەسەر دایک یان باوکی هەبێت!

 

-“بروکلی/سپێناخ/کەلەرم بخۆ،زۆر تەندرووستە” 

بەپێی لێکۆڵینەوەکان منداڵ لە وشەی تەندروست تێناگات وادەزانێت ئەگەر شتێک تەندروست بێت واتە بەتام نیە لەبەر ئەمەشە کە لەوانەیە خواردنێکی تەندروست ڕەتبکاتەوە بێ تاقیکردنەوە بۆیە واباشترە کە بەمنداڵەکەت بڵێیت کە ئەو خواردنانە بخوات چونکە بەتامە.

 

-“با یارمەتیت بدەم”

توانای منداڵ بۆ دیاری کردنی ئەوەی کە چ کاتێک پێویستی بە یارمەتی دەرەکی هەیە و چ کاتێک خۆی دەتوانیت کارەکە بەتەنیا بکات یەکێکە لە گرنگترین ئەزمونەکان.هەندێک دایکوباوک بەردەوام یارمەتی منداڵەکانیان دەدەن لەوشتانەشدا کە منداڵەکانیان خۆیان بەتەنیا پێیان دەکرێت،ئەم منداڵانە لە ژیانی گەورەییاندا بۆیان قورسدەبێت دەست بە شتێکی تازەبکەن چونکە لە کەوتن دەترسن.

 

-“لەگەڵ بێگانەدا قسە مەکە”

ئەم چەمکە زۆر ئاڵۆزە بۆ تێگەشتنی منداڵ، لەوانەیە منداڵەکەت لە هەموو کەسێکی بێگانە دورکەوێتەوە تەنانەت ئەوانەش کە دەیانەوێت یارمەتی بدەن (بۆ نموونە ئاگرکوژێنەرەوە،پۆلیس..).لە جێگەی ئەوەی منداڵەکەت قەدەغەبکەیت لە کەسانی بێگانە هەوڵبدە بۆی ڕون بکەیتەوە کە چۆن مامەڵە بکات لەگەڵ بارودۆخەکان.