سەردێر

چەند هەڵەیەک کە هەموو جارێک دایک و باوک لە پەروەردەی منداڵدا دوبارەی دەکاتەوە

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکە کە هەموو جارێک دایک و باوک لە پەروەردەی منداڵدا دوبارەی دەکاتەوە، لەکاتێکدا بۆچونی هەڵەیە:

 

– نابێت منداڵ قسە بگێڕێتەوە : زۆرجار دایک و باوک ئامۆژگاری منداڵەکەیان دەکەن کە نابێت هێندە ئەو شتانەی ڕۆژانە بەسەریان هاتووە بیگێڕنەوە، لەکاتێکدا ئەوە هەڵەیەو باشتر منداڵەکەت ڕابهێنیت باسی شتەکانت بۆ بکات تا باشتر ئاگاداری بیت.

 

– منداڵی ئاقڵ نابێت بگری:  ئەمە کێ وتی؟ منداڵ دەبێت فێری ئەوەبێت هەستەکانی خۆی دەرببڕێت و نەیشارێتەوە، بەتایبەتی هەستە خراپەکان دەبێت دەرببڕدرێن تا لە ناخدا نەمێنێتەوە.

 

– ئەوەی لە خوێندن باش نەبیت لە ژیانیشدا باش نابێت: ڕاستە خوێندن بۆ منداڵ زۆر گرنگە و پێویستە لە پێش هەموو شتێکەوە بێت، بەڵام کاتێک منداڵەکەت نمرەی بەرز نییە ئیدی مانای ئەوە نییە کە زیرەک و لێهاتوو نییە، بەڵام پێویستە بەهرەکەی بدۆزیتەوە.

 

– دایک و باوک دەبێت لە هەموو کاتێک تەداخول بکەن: مەرج نییە لە هەموو کێشەکانی منداڵەکەت تەداخل بکەیت، لێی بگەڕێ با خۆی هەوڵی چارەسەریان بدات.

 

– منداڵ دەبێت یاریەکانی بدات بە کەسانی دیکەش: ئاساییە منداڵەکەت دڵی باشبێت و هاوکاری منداڵانی دیکە بکات، بەڵام پێویست ناکات زۆری لێبکەیت یاریەکانی بدات بە منداڵی دیکە و مافی ئەوەی هەیە شتەکانی خۆی بۆخۆی هەڵبگرێت.