سەردێر

چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر کوتان کە گرنگە هەموو دایک و باوکێک پێشتر بیزانێت

کوتان یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییەکان ، چونکە کوتان سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات و وای لێدەکات هۆکاری نەخۆشیەکانی وەکو ڤایرۆس و بەکتریا بناسێتەوەو لە ناویان بەرێ.

 

لە ئێستادا هەندێک بۆچوون لای دایک و باوک هەیە کە چیدیکە کوتان پێویست نییە و نابێت ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەم بۆچونە هەڵەیەوە لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤ بەتەنها ٦٦٧ منداڵ بەهۆی سورێژەوە گیانیان لەدەستدا چونکە پێشتر نەکوترابوون:

 

ئاماری ڕێژەی مردنی منداڵ بەهۆی سورێژەوە لە ئەمریکا (هەر ١ نوقتەی سوور منداڵێکە)

کوتان بۆ منداڵ و گەورە و دایکی دوگیانیش دەکرێت. بۆ منداڵ بە پێی تەمەن ڕێک خراوە بەم شێوەیە:

١- بۆ هەوکردنی جگەری جۆری B یە کە م جار لە کاتی لەدایک بوون دووەم لە تەمەنی (۱_۲) مانگی سێیەم و کۆت جار لە (٦_۸) مانگی.
٢-بۆ دەردە کۆپان یەکەم جار لە ۲ مانگی دواتر لە ٤ مانگی ئینجا ٦ مانگی پاشان لە (۱٦ – ۱۸) مانگی.
٣- سورێژە و ملە خڕە یەکەم جار لە (۱۲ – ۱٥) مانگی دووەم جار لە (٤ – ٦ ) ساڵی واتا بە شێوەیەکی ڕێک خراو بەپێی تەمەنی منداڵەکە و جۆری کوتانەکە دانراوە

کوتان لە دایکی دووگیانیشدا کوتان دەکرێت، بۆ نمونە  کوتانی (MMR) جۆرێکی کوتانە دژی سورێژە دەکرێت بۆ دایکی دوگیان چونکە توشبوون بە سورێژە لە ماوەی دووگیانیدا رەنگە ببێتە هۆی لەبارچوون یان درووستبوونی منداڵێکی نا تەندرووست ….

لە چ کاتێکدا نابێت کوتان بکرێت:

-ئەگەرمناڵەکەت پەتای وەرزی هەبوو نابێت کوتانی بۆ بکەیت تا چاک ئەبێتەوە.

-ئەگەر حەساسیەی بە هێلکە یان کوتانێک هەبوو پێویستە لە کوتانی دووەمدا ئەو جۆرە کوتانەی بۆ نەکرێتەوەو کارمەندەکانی لێ ئاگاداربکەیتەوە.

-ئەگەر هەندێ دەرمانی وەک شروبی دکسۆن لە ۱-۲هەفتەی پێش کوتان وەرگرتبێت پێویستە پزیشکی لێ ئگاداربکەیتەوە ، ڕەنگەکوتانەکە دوابخات.

-کاتێک تیمەکانی تەندروستی هەڵمەتی کوتان دژی ئیفلیجی مناڵ لەگەڕەکەکاندا ئەکەن، مناڵەکەت بکوتە ( ئەگەرپێشتریش وەریگرتبێت).