سەردێر

ئایا خیانەتی پیاو مەترسیدارترە یان ژن؟ ٥ نهێنی سەیر لە بارەی خیانەتەوە

خیانه‌تی هاوسه‌رگیری جۆراوجۆر و دولایه‌نه‌یه‌و له‌ لایه‌ن ژنان و پیاوانیشه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند ڕاستیه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ له‌ باره‌ی خیانه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌دا كه‌ له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت:

 

-پیاوان هه‌رچه‌نده‌ ژنه‌كانیان خۆش ده‌وێت به‌ڵام خیانه‌ت ده‌كه‌ن

-زۆرێك له‌ توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ پیاوان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ دۆخی ژیانیان ڕازی نین خیانه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ژنه‌كانیان خۆش ده‌وێت.

 

-پیاوان بۆ پاراستنی خێزانه‌كانیان خیانه‌ت ده‌كه‌ن

-به‌شێك له‌ توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ پیاوان كاتێك خیانه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و بۆشاییانه‌ی له‌ ژیانیاندا هه‌یه‌ پڕی بكه‌نه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ماڵ و خێزانه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان له‌ده‌ستبده‌ن.

 

-پیاوان پاش خیانه‌ت ڕقیان له‌ خۆیانه‌

توێژینه‌وه‌ ده‌رونناسیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری پیاوان پاش ئه‌وه‌ی خیانه‌ت ده‌كه‌ن ئازاری ویژدانیان هه‌یه‌و ڕقیان له‌ خۆیا ده‌بێته‌وه‌.

 

-خیانه‌تی ژنان مه‌ترسیدارتره

ژنانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوان خیانه‌ت ده‌كه‌ن به‌ڵام خیانه‌تی ژنان مه‌ترسیدار تره‌ به‌و پێیه‌ی ئه‌وان كاتێك خیانه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ هیچ هه‌ست و سۆزیان بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یان نه‌مابێت، كه‌ ئه‌وه‌ش هێمایه‌ بۆ داڕمانی په‌یوه‌ندی نێوانیان.

 

-هۆكاری خیانه‌ت به‌هۆی ژنه‌كانه‌وه‌ نیه

به‌شێكی زۆری پیاوان كاتێك خیانه‌ت ده‌كه‌ن خه‌تاكه‌ی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ژنه‌كانیان به‌و پێیه‌ی ئه‌وان پشتگوێیان خستون، له‌ كاتێكدا پیاوان كاتێك خیانه‌ت ده‌كه‌ن له‌و په‌ڕی هۆشیاری خۆیاندان و هه‌موو لایه‌نه‌كانیان لێكداوه‌ته‌وه‌.