سەردێر

سێ خاڵ له‌ باره‌ی ئه‌و خه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نها ئه‌و ژنانه‌ی هه‌یانه‌ لێی تێده‌گه‌ن!

ئه‌و دایكانه‌ی به‌ شێوازی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵیان ده‌بێت خه‌تێك له‌ سكیاندا هه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌ به‌ C-section ناوده‌برێت كه‌ ئه‌و شوێنه‌یه‌ منداڵه‌كه‌ی لێده‌هێندرێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ 3 حاڵه‌ كه‌ ته‌نها ئه‌و خانمانه‌  لێی تێده‌گه‌ن كه‌ ئه‌و خه‌ته‌یان هه‌یه‌.

 

-نەشتەرگەری سەخت

 

-ڕه‌نگه‌ لات وابێت كه‌ ئه‌و خه‌ته‌و هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی منداڵیكه‌ كارێكی ئاسان بێت، له‌ كاتێكدا له‌ ڕووی پزیشكیه‌وه‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ به‌ یه‌كێك له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ گه‌وره‌كان داده‌ندرێت، جگه‌ له‌وه‌ی له‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌دا خانمان به‌ ته‌نها له‌ ژوری نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌بن كه‌ ئه‌وه‌ش هێنده‌ی دیكه‌ پرۆسه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاڵۆز ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له‌كاتی منداڵبونه‌كه‌دا هاوسه‌ر و خزم و كه‌سیان لاوه‌ نیه‌.

 

 

-ئەنجامێکی گەورە

 

-تا ئه‌و كاته‌ی ژوری نه‌شته‌رگه‌ری جێده‌هێڵن دڵنیانی له‌وه‌ی كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی دایك و ته‌نانه‌ت منداڵه‌كه‌ش جێده‌هێڵێت، له‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش هه‌ست به‌ ئازار ناكه‌ن چونكه‌ به‌نج ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ست به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ نێو جه‌سته‌یاندا ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ڕه‌رای ئه‌وانه‌ش دڵخۆشن چونكه‌ ده‌زانن ئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌.

 

-ماوەی چاکبوونەوە

-ئه‌وان له‌ پاش منداڵبونه‌كه‌ به‌ قۆناغ به‌ قۆناغ ئازاری چاكبونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ته‌ش ده‌كێشن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا سۆزی دایكایه‌تی ئه‌و ئازاره‌یان له‌بیر ده‌بانه‌وه‌.