سەردێر

١٥ کار کە گەر بەر لە خەوتن بیکەیت، چویتە جێگاوە یەکسەر خەوت لێدەکەوێت

کۆمەڵێک کار بکە بەر لە خەوتن کە وادەکات کاتێک دەچێتە سەر جێگا یەکسەر خەوت لێبکەوێت، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-کاتی دیاریکراو دابنێ، واتە با کاتی خەوتن و هەستانت دیاربێت.

-ڕوناکی ژورەکە بەتەواوەتی بکوژێنەرەوە

-با پلەی گەری ژورەکە ساردبێت، بەوجۆرە باشتر خەوت لێدەکەوێت.

-بەهەمووجۆرێک لە کاتی خەوتندا با شاشەی مۆبایل و ئایپادت لاوە نەبێت.

 

-کتێب بخوێنەرەوە، بۆ ئەوەی بەسەر کتێبخوێندنەوەکەوە خەوت لێبکەوێت.

 

-بەر لە خەوتن حەمامێکی گەرم بکە و دواتر بچۆ جێگەوە.

 

-دەتوانیت بەر لە کاتژمێرێک لە خەوتن شیر بە هەنگوین بخۆیتەوە.

 

-بەر لە خەوتن بەهیچ جۆرێک خواردنی قورس مەخۆ

 

-کە شەوی لێهات ئەو شتانە مەخۆرەوە کە کافاینی تێدایە وەک قاوە و کاکاو

-بەگۆرەویەوە بخەوە با قاچەکانت سەرمای نەبێت.

 

-بەرنگاری پرخەکردن ببەرەوە و ئەو کەرەستانە بەکار بهێنە کە بێدەنگی دەکات.

 

-دڵنیابە لە تەندروستی جێگاکات و بە شێوازێکی دروست بخەوە.

 

-لە ڕۆژەکەیدا وەرزش بکە کە وادەکات جەستەت لە شەودا ماندووبێت بۆ خەو.

 

-لە ٢ شت زیاتر لە جێگەکەتدا ئەنجام مەدە، خەوتن لەگەڵ سەرجێی و ڕۆمانسیەت تا مێشکت بزانێت کە ئەوە شوێنە تەنها بۆئەوەیە.