سەردێر

چەند فێڵێک کە کۆمپانیاکانی خواردن لێمانی دەکەن و هەمووجارێکیش تێدەکەوین

بەردەوام کۆمپانیاکانی خواردن درووستکردن ڕێگا و شێوازی جیاواز بەکاردەهێنن  بۆ سەرنجڕاکێشانی کڕیارەکانیان لە کاتێکدا بەشێک لەو ڕێگایانە تاکتیکە بۆ هەڵخڵەتاندنی ئێمە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-زۆربەی کات کێشی ناو خواردنی قتوو کەمترە لەو کێشەی لەسەر قتوەکە نوسراوە.

 

-کاتێک دەڵێت نەستەلە بە بوندوق، ڕەنگە ٢ یان ٣ دەنکی بچوک بوندوقی تێکرابێت، لەوە زیاتر نییە.

 

-خواردنە بەستوەکان کێشیان زیاترە بەهۆی سەهۆڵەکەیەوە.

-جبسی پەتاتە تەنها ٤٢٪ ی پەتاتەیە و ئەوەی دیکەی ئاو  و تام و ئارد و چەند کەرەستەیەکی دیکەیە.

 

-بەشێکی زۆر لە مارکەکان ناوە ناوە سایز و قەبارە دەگۆڕن و دەڵێن (گەورەترمان کرد) لە کاتێکدا گەر لەگەڵ کۆنەکە بەراوردی بکەیت بچوکترە.