سەردێر

گەر ئەم ١٥ نیشانانەت تێدابوو ئەوا تۆ توانای کۆنتڕۆڵی مێشکی خۆتت هەیە

زۆر گرنگە کە ئێمە خۆمان کۆنتڕۆڵمان بەسەر خۆماندا هەبێت و بتوانین بەسەر شتەکاندا زاڵ ببین، ئەمەی خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکە کە دەری دەخات تۆ تا چەند توانی ئەوەت هەیە خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت:

-دەتوانیت باڵانس لە نێوان هەستەکانت و بڕیارە لۆژیکیەکانتدا ڕابگریت، واتە کەسێکی دڵ ڕەق نیت بەڵام لە هەمان کاتدا ساویلکەش نیت.

-کاتەکانت بە باشی و بە پلان بەڕێوە دەبەیت، بەو جۆرەی کە خۆت داتناوە.

-باوەڕ و متمانەی تەواوەت بەخۆت هەیە کە دەتوانیت لەگەڵ گۆرانکاریەکاندا هەڵبکەت و خۆتی لەگەڵ بگونجێنیت.

-بەرنگاری ترسەکانت دەبیتەوە لە ژیاندا، بەتایبەت ئەو ترسانەی کە لە پێشکەوتن دەتوەستێنێت.

-لە هەڵەکانی خۆتەوە شتی نوێ فێردەبیت و دوبارەیان ناکەیتەوە و لە پاش کەوتن هەڵدەستیتەوە.

-دڵخۆشیت بە سەرکەوتنی کەسانی دیکە و ئاهەنگیان لەگەڵ دەگێڕیت.

-ژیان و بڕیارەکانت لەسەر بنەمای ئەو پێوەر و قیەمانەیە کە لەژیانتدا هەتە و ناهێڵیت بیانبەزێنیت.

-بەردەوام هەوڵی بەهێزکردنی تواناکانی خۆت دەدەیت نەک ئەوەی کە نمایشیان بکەیت.

 

-کەسێکیت کە قسە و کردارەکانت لەگەڵ یەکدا دێتەوە.

-دەزانیت کە دەستخستنی شتی گەورە سەبر و ئارامی دەوێت، بۆیە هەنگاو بە هەنگاو بۆ شتەکان دەڕۆیت.

-بەرپرسیاریەتی کار و دەرئەنجامەکانی هەڵدەگریت.

-سوپازگوزار و ڕەزامەندیت بە هاوکاری و دەستکەویەکانی دەوروبەرت.

-کەسێکی گەشبینی واقعیت، واتە لایەنە جوانەکان دەبینیت بەڵام بە واقعی نەک خەیاڵی.

-توانای کۆنتڕۆڵکردنی توڕەبون و هەڵچونەکانی خۆتت هەیە.

 

-بەردەوام هەوڵی فێربونی شتی نوێ دەدەیت.