سەردێر

٨ کاری نایاسایی کە ئێمە زۆرجار ئەنجامی دەدەین و سزاشی لەسەرە

لە جیهانی ئۆنلاینی ئەمڕۆدا ئەنجامدانی کاری نائاسایی زۆر بووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو کارە نایاساییانەن کە زۆرجار ئەنجامی دەدەین، لەکاتێکدا بۆخۆی لە ڕووی یاساییەوە تاوانە:

 

-داونلۆدکردنی پرۆگرامەکان لە Torrent لە کاتێکدا بۆخۆیان بە پارەن

-بەکارهێنانی ئینتەرنێتی کەسانی دیکە لە ڕێگای کۆنێکتبوون بە Wi-Fi کەیانەوە.

 

-دروستکردنی ئەکاونتی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەکارهێنانی ناوی خوازراو.

 

-تەماشاکردنی فیلمەکانی box office بە بەلاش لە ماڵپەڕەکانەوە.

 

-خواردن بە ناوی تاقیکردنەوەی شتەوە لە فرۆشگاکان.

 

-بەکارهێنانەوەی ئەو بەرهەمانەی کە مافی خاوەندارێتیان پارێزراوە، وەک گۆرانی و وێنە و هەر شتێکی دیکە.

-نامەناردن لەکاتێکدا ئۆتۆمبیل لێدەخوڕیت.

 

-بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لە کاتێکدا هێشتا تەمەنت نەبۆتە ١٨ ساڵ، لە کاتێکدا ئەوە نایاساییە.