سەردێر

چۆن لە ماڵەوە چارەسەری نەخۆشی بەڵەکی پێست (گڵاوی) دەکەیت؟

نەخۆشی بەڵەکی پێست (گڵاوی)  Psoriasis نەخۆشیەکی درێژخایەنە توشی پێست و نینۆک یان جومگەکانی مرۆڤ دەبێت،نەخۆشیەکە توشی  ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت لەھەموو تەمەنەکان بەتایبەت لە ھەرزەکار و پێگەیشتوان، بەڵام چۆن دەتوانیت لە ماڵەوە ڕێگری لە نەخۆشیەکە بکەیت؟

نەخۆشیەکە بەھۆی بۆماوەیی یانیش خواردنەوەی ماددە بێ ھۆشکەرەکان یاخود دڵە ڕاوکێی بەردەوام یان گۆڕینی ژینگە و ناجێگیری باری دەرونی تووشی مرۆڤ دەبێت،گەلێک جاریش بەھۆی ھەوکردنی جومگەکانەوە توشی مرۆڤ دەبێت،ھەبونی ئامێرەکانی پشکنینی پەستانی خوێن و شەکرە لە ماڵەکان و بەکارھێنانیان بەبەردەوامی لە ھۆکارە باوەکانی سەردەمە،بەجۆرێک مرۆڤ دەخاتە دڵە ڕاوکێوە، ئەمەی خوارەوە چارەسەرەکانە لە نێو ماڵەکەی خۆت:

 

-بۆ پارێزگاری لە نەخۆشیەکە پێویستە پێستت بە شێداری بهێڵیتەوە و مەهێڵە وشک ببێتەوە.

 

-هەوڵبدە بۆماوەیەک گۆشت و شیرەمەنی نەخۆیت.

-لە جیاتی خواردنی گۆشتی سور گۆشتی ماسی بخۆ.

 

-لە خواردنەوە کحولیەکان دوربکەوەرەوە.

 

-بەردەوام لە گەرماو خۆت بشۆ بە ئاوی شلەتێن، دەتوانیت کەمێک خوێی Epsom بکەیتە ئاوەکەوە.

 

-ئاگاداری ئەو جلوبەرگانەتبە کەلەبەری دەکەیت و هەوڵبدە جلوبەرگی لۆکە و خوری لەبەربکەیت و ڕۆژانە کەمێک پیاسە بکە

 

-سترێس و دڵە ڕاوکێی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشیەکە، هەربۆیە هەوڵبدە بەسەر ئەو کێشە دەرونیەدا زاڵببیت.