سەردێر

7 ئامۆژگاری كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕۆژێك ژیانت له‌ مردن ڕزگار بكات

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند ئامۆژگاریه‌كه‌ كه‌ له‌ كاته‌ مه‌ترسیداره‌كاندا ده‌توانیت سوودیان لێوه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خۆت بپارێزیت:

 

دڵنیابه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كاتی نه‌خوازراو، به‌تایبه‌تیش له‌ گه‌شت و چونت بۆ ناوچه‌ی دیكه‌ كه‌ به‌ ئاسانی ده‌ستت به‌ پاره‌ نه‌گات.

گه‌ر بۆنمونه‌ له‌ پاس یاخود ئاسانسۆر هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سێكت به‌دڵ نه‌بوو، ترست له‌وه‌ نه‌بێت كه‌ قسه‌ی پێبڵێیت و ڕوبه‌ڕووی ببیته‌وه‌.

گه‌ر كه‌سێكت بینی له‌ شه‌قام كه‌وت به‌ زه‌ویدا هه‌وڵبده‌ هاوكاری بكه‌یت، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ مه‌هێڵه‌ قه‌ره‌باڵغی لێ كۆببێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆخۆی مه‌ترسیه‌ بۆ ئه‌و.‌،

گه‌ر چویته‌ ته‌كسیه‌وه‌و له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی شۆفێره‌كه‌ دڵنیانه‌بویت، هه‌وڵبده‌ ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆ كاتی نه‌خوازراو تۆمار بكه‌یت.

 

له‌ كاتی دابه‌زین یان سه‌ركه‌وت له‌سه‌ر قادرمه‌ ده‌ستت مه‌خه‌ره‌ گیرفانته‌وه‌، چونكه‌ گه‌ر كه‌وتیت باشتر ده‌توانیت خۆت بگریته‌وه‌ به‌ ده‌سته‌كانت.

 

گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌وته‌ ژێر ئاوه‌وه‌ ده‌رگاكه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌و هه‌وڵبده‌ له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ بێیته‌ ده‌ره‌وه‌، گه‌ر نه‌تتوانی په‌نجه‌ره‌كه‌ بشكێنه‌.

 

زۆر جار له‌ ئامۆژگاریه‌كانی هونه‌ری به‌رگریكردندا ئه‌وه‌ ده‌بیستیت كه‌ ده‌توانیت سود له‌ كلیله‌كانت وه‌رگریت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ بزانیت كه‌ چۆن كلیله‌كان ده‌گریت، چونكه‌ گه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌یت زیان به‌ ده‌ستی خۆت ده‌گه‌یه‌نێت.