سەردێر

چەند هەڵەیەکی خواردن کە ئەوانەی پارێزیش دەکەن زۆرجار ئەنجامی دەدەن

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی خواردنە کە ئەوانی زۆر پارێزیش دەکەن زۆرجار ئەنجامی دەدەن:

 

– خواردنی شەربەتی سرووشتی کارێکی باش نییە چونکە شەکری زۆر تێدایە، باشترە میوەکە بکەیتە ئاوەوە و دواتر بیخۆیتەوە

 

– کارێکی هەڵەیە کە کاتێک پەلەتە نەستەلەیەک یان بسکیتێک دەخۆیت، چونکە کالۆریی بەرزەو و بەڕێژەی پێویست تێریشی پێناخۆیت.

 

– میووەی وشککراو کاتێک باشە بیخۆیهت کە خۆت وشکت کردبێت، چونکە کە لەدەرەوە دەیکڕیت باشی و خراپیەکەی بەندە بە شێوازی وشککردنەوەکەیی.

 

– زۆر کەس پارەی زۆر دەدات بە میوەی وڵاتانی دەرەوە چونکە لە وڵاتەکەی خۆیدا نییە، لەکاتێکدا ئەوە تێڕوانینێکی هەڵەیە و دەتوانیت ئەو میوانە بخۆیت کە لای خۆتان هەیە و سرووشتییە.

 

– گرنگە ئاگات لە کالۆریەکان بێت، بۆنمونە کالۆری هێلکەیەکی سورەکراو ٦٦ی زیاترە لە هێلکەیەکی کوڵاو، بە دوو هێلکەی کوڵاو کالۆریەکەیان ١٨٨ە کە زیاترە لە هێلکەیەکی سورەکراو.