سەردێر

ئەم کچە چوار ساڵ ڕوەکی بووە و ئێستا بڕیاریداوە گۆشت بخوات، ببینە پێستی چی لێهاتووە

Kasumi Kriss نوسەرێکی هۆڵەندییە و بۆماوەی ٤ ساڵ ڕوەکخۆر بووە (هیچ گۆشتی نەخواردووە)، بەڵام دواجار بڕیاریداوە واز لەو کارە بێنێت و ئەزمونی خۆی و کاریگەری بڕیارەکەی لەسەر خۆی دەگێڕێتەوە.

 

بەوتەی ئەو کچە کاتیک سەرەتا بۆتە ڕووەکخۆر و تەنها میوە و سەوزە خواردووە و سەرەتاش ئەو کارەی سوودی زۆری بە پێستی گەیاندووە و درەوشاوەتر بووە، جگە لەوەی وزەی باشیشی هەبووە.

بەڵام بەوتەی کاسومی پاش ٢ ساڵ لە بەردەوامی ئیدی پێستی ماندوو بووە و زیپکە و پەڵەی زۆری دەرداوە، جگە لەوەی قژ و نینۆکی زۆر لاواز بووە و هەڵوەریوە، تەنانەت بۆماوەی ٤ مانگ سووڕی مانگانەی وەستاوە.

 

هەربۆیە کاسومی بڕیاردەدات کە کەمێک ژەمەکانی بگۆڕێت و هێلەکی کوڵاو خوات، کە ئەوەش کەمێک دۆخی باشتر کردووە بەڵام هەر کاتی بووە.

 

پاش ٤ ساڵ لە ڕوەکخۆری کاسومی بڕیاردەدات جارێکی دیکە گۆشت بخوات، بەوتەی خۆشی پاش ئەوەی گۆشتی خواردووە “پێستی باشتر بووە و جەستەشی بەهیزتر بووە، بەڵام هەستێکی ناخۆشی هەبووە بۆ گۆشتخواردن”

لای ڕاست کاسومیە پاش گۆشتخواردن، لای چەپ کاتی ڕووەکخۆریەتی!

 

پرسی ڕووەکی بوون و گۆشتخواردن تا ئێستا لە جیهاندا ناکۆکی زۆری لەسەرە، لە کۆمێنت بۆچونی خۆتمان پێبڵێ؟