سەردێر

هاتنی مووی زیادە لە سەر ناوچە جیاوزەکانی جەستە بەهۆی چیەوەیە؟

هەندێكجار مووی زیادە لە سەر ناوچە جیاوازەکانی جەستە درووسدەبێت کە هۆکاری تەندرووستی جیاوازی هەیە، ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە:

 

-هۆکاری بۆماوەیی، کە لە جێنەکاندایە و لە باوانەوە بۆت ماوەتەوە

 

-باگراوندی نەژادی و ناوچەیی، چونکە بە پێی توێژینەوەکان سەلمێندراوە دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی دەریای ناوەڕاست موویان زۆرترە

-بوونی کێشە لە ئاڵگی ئەدریناڵ،  کە کۆنتڕۆڵی دەردانی  بەشێک لە ھۆرمۆنەکان دەکات

-زیاد دەردانی هۆڕمۆنی تێستۆستێرۆن بەتایبەت لە ژناندا کە توخمە سیفەتەکانی نێرینە  ڕێکدەخات هۆکارێکی دیکەوە و پێویستە پشکنین بکەیت.

-بەشێوەیەکی گشتیش ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان لە خانمان و پیاواندا هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی مووی زیادە لەو ناوچانەی پێشتر موویان کەم بووە یاخود هەر نەبووە.