سەردێر

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات لە مەترسیدات و پێویستە وریا بیت!

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات لە مەترسیدات و پێویستە وریا بیت:

 

-ڕێگایەکی باو کە زۆرجار دزەکان بەکاری دەهێن ئەوەیە دەبەیەکی بەتاڵ لای تایەی سەکنەوە دادەنێن، کە تۆ ئۆتۆمبێلەکە کارپێدەکەیت دەنگێکی زۆری هەیە و خێرا دادەبەزیت تا بزانیت چییە، لەو کاتەدا فرسەت دەهێنن و ئۆتۆمبێلەکە دەبەن.

-هەندێکجاریش قتووی بەتاڵ دەکەن بە پشتی ئۆتۆمبێلەکەوە بۆ هەمان مەبەست

 

-یەکێکی دیکە لەو تاکتیکانە ئەوەیە کە زیاتر بۆ دزی بەکاردێت و دەنگی منداڵ لە دەرەوەی ماڵەکەت دادەنێن تا تۆ بێتە دەرەوە و دەرگا بکەیتەوە، لەو کاتەشدا دێنە ژورەوە بۆت بۆ دزیکردن.

 

-یەکێک لەو فێڵانەی دزەکان بەکاری دەهێنن بۆ بردنی ئۆتۆمبێلەکەت دانانی کۆینێکە لە نێو دەسکی دەرگای سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە، کە شۆفێر سەرنجی نادات و کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دادەخەیت ئەو دەرگایە داناخرێت و دواتر دەتوانن لەو ڕێگەیەوە دزیت لێبکەن، بۆیە پێویستە بەر لە ڕۆشتن دڵنیابیتەوە لە داخراوی سەرجەم دەرگاکان.

 

-کاتێک لە مارکێت جانتا دەخەیتە عەرەبانەوە، دڵنیابە لەوەی بیبەستیتەوە یان باش دایبخەیت، چونکە زۆرجار کە سەرقاڵ دەبیت شتت لێدەبرێت.

-گەر چویتە شوێنێک مەترسی جانتا فڕاندن هەبوو، ئەوا جانتای شاندار بەکار بهێنە.