سەردێر

ڕێجیمێکی کاریگەر تەنها بۆ ڕۆژە پشووەکان کە سوودی زۆری لێدەبینیت

ئەمەی خوارەوە ڕێجیمێکی کاریگەرە تەنها بۆ ڕۆژە پشووەکان (هەینی و شەممە) کە سوودی زۆری لێدەبینیت و دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

بەپێی ئەم ڕێجیمە گەر خاڵەکان وەک خۆی جێبەجێ بکەیت دەتوانیت ٢ کیلۆیەک داببەزێنیت و لە مانگەکەدا نزیکەی ٦ بۆ ٨ کیلۆ دادەبەزیت

 

ڕۆژی هەینی

-بۆ نانی بەیانی: ٢٠٠ گرام پەنیر بە سەمونێکی جۆوە بخۆ، چایەکی بێشەکریشی لەگەڵدا بخۆ.

-بۆ نانی نیوەڕۆ:

١ ئەڤۆگادۆ

١ خەیار

نیو پەتاتەی کوڵاو

کەمێک ئاوی لیمۆ، خواردنەکە وەک زەڵاتەیەک بەیەکەوە بخۆ

 

بۆ ئێوارە: ١٠٠ گرام لە گۆشتی ماسی بەبێ نان.

 

ڕۆژی شەمە

 

-بۆ نانی بەیانی: کوپێک چای سەوز لەگەڵ دوو پسکویتی بێ شەکر

-بۆ نانی نیوەڕۆ:

٢ پەتاتەی کوڵاو

نیو کەلەرم

کەوچکێک زەیتی زەیتوون

 

بۆ ئێوارە: ١٠٠ گرام سنگی مریشک لەگەڵ هێلکەیەکی کوڵاو و تەماتەیەک.

 

دەتوانیت لە هەفتەکەدا جگە لەم ٢ ڕۆژە، ٢ ڕۆژی دیکەش دابنێیت کە تێیدا ٣٠ خولەک وەرزشی خوازراوی خۆت بکەیت(ڕاکردن، مەلە، سەما) بۆ ئەوەی ئەنجامەکەت باشتر و خێراتر بێت.