سەردێر

کۆمەڵێک زانیاری لەسەر ئەفریقا لە زاری کچێکی ڕووسەوە کە مێردە نێجیریەکەی لە کارەبا و ئاو لا گرنگتر بووە!

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاریە لەسەر ئەفریقا لە زاری کچێکی ڕووسەوە بەناوی Natalya Yisa کە ئێستا لەگەڵ مێردەکەیدا لە نێجیریا دەژی، ئەمەش پاش ئەوەی مێردەکەی داوای لێکردووە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان و ناتالیا دواجار بڕیارە قورسەکەی داوە.

 

-منداڵان لە ئەفریقا زوو گەورە دەبن، ئەوان لە تەمەنی ٣ ساڵیەوە ئیدی زۆرێک لە بەرپرسیاریەکانی ژیان وەک خۆشتن و کڕینی شت و تەنانەت کارکردن دەکەوێتە سەریان و وەک گەورەیەکیش مامەڵە دەکەن.

-پیاوان وەک ژنان جلوبەرگی ڕەنگا و ڕەنگ لەبەر دەکەن و لە کلتوری ئەواندا ئەو شتە ئاساییە

-هەندێک پرسیار هەیە کە لەوێ عەیبەیە بکرێت، بۆنمونە بە کەسێکی پیر بڵێیت تەمەت چەندە؟ یان پرسیار لەسەر کێش و باڵای کەسەکان.

چەند وتەیەکی خەسووم:

-“هاوسەرگیری لە یەک کاتدا هەم باشترین شتە و هەم خراپترین شتە لە ژیاندا”

-“لەبیرت بێت هەرکاتێک تۆ بگریت، منیش دەگریم لەگەڵتدا. دەتەوێت بگریم؟”

-“لێبگەڕێ با منداڵەکان خۆیان کێشەی خۆیان چارەسەر بکەن، تۆ تەنها لە دوورەوە تەماشایان بکە”

-لە سەرتاشخانە سەرتاشەکە گوێزانەکە دەکاتە پاودەریکەوە تا هەم پێستەکە ئازاری پێنەگات، هەم خەتی قژەکە زۆر ڕێک دەربچێت

-لەوێ هیچ یاسایەک نییە بۆ گواستنەوە و دەتوانیت هەرچیت بوێت باری بکەیت و بیگوازیتەوە

بە هاوسەرەکەم وت پێمدا هەڵبدە بە کلتوری خۆتان، ئەویش وتی:

-تۆ تاکە مێشولەیەکیت کە دەهێڵم پێوەم بدات و گازم لێبگرێت.

-تۆ شەکری لە ناو چاکەی مندا

-تۆ وەک سپلێت وایت کاتێک لەسەر ١٦ یە

-لە نێجیریا زۆرجار ئاو نییە و پێویستە بیکڕین، هەندێکجار چەند ڕۆژێک بەبێ ئاو دەمێنینەوە و ناچارین دەستی پێوە بگرین، کارەباش زۆر کەمە و لە ٨ی بەیانی دێتەوە بۆ کاتژمێر ٢، دواتر لە ٨ی ئێوارە دێتەوە تا ١٢ی شەو، بۆیە ناچارین لەگەڵ ئەو خشتەیەدا هەڵبکەین

-لە نێجیریا زۆرجار ئازار و ناڕەحەتی دەبینم، بەڵام باوەڕم بەوە هەیە کە دەڵێت”گرنگ نییە لە کوێ دەژیت، بەڵکوو گرنگە لەگەڵ کێ دەژیت؟”