سەردێر

پێشبینی: تا ساڵی ٢٠٩٩ جیهانی ئەمڕۆمان چی لێدێت؟

 Ray Kurzevale زانایەکی تەکنەلۆژی ئەمریکییە، ئەو لە نوسینێکیدا پێشبینی خۆی کردووە بۆ پیسکەوتنی مرۆڤ لە داهاتوسا، ئەمەی خوارەوە پێشبینی ئەو زانایەیە بۆ ڕوداوەکان تا ساڵی ٢٠٩٩:

 

٢٠٢٠: کاریگەریە خراپەکانی تەکنەلۆژیا دەردەکەوێت و نەخۆشی نوێی و سەیر و سەمەرە سەرهەڵدەدات

قەبارەی کۆمپیتەر بە تەواوەی بچوک دەبێتەوە و وەک کاتژمێرێکی لێدێت کە زۆر لە ئێستاش زیرەکتر دەبێت

هەر لەو ساڵانەدا دەست و قاچ و پێدوایەتی دەستکرد بۆ مرۆڤەکان دروستدەکرێت و جێگەی هەموو شتێک دەگرنەوە

٢٠٢٥: ئۆتۆمبێل و فڕۆکە پێویستی بە شۆفێر نامێنێت و بە عەقڵی کۆمپیتەریی خۆیان کاردەکەن

٢٠٢٩: ڕۆبۆتەکان پێشدەکەون و دەتوانن شانبەشانی مرۆڤ هەمان کار ئەنجام بدەن

خواردنەکان هێندە ماددەی کیمیایی و تەکنەلۆژیایان لەگەڵ بەکاردێت هیچ تامیان نامێنێت

٢٠٣٠: دەتوانیت بە وایەر لێس کەرەستەی دیکە لە کەسێکەوە بگەیەنیت بۆ کەسێکی دیکە

ڕۆبۆتەکان وەک مرۆڤ دەبنە هاوڵاتی و لە شەقامەکان دەبیندرێن

٢٠٤٠: پیشەی مامۆستایی دەدرێت بە ڕۆبۆتەکان، چونکە ئەوان باشتر دەتوانن منداڵەکانمان فێری جیهانە نوێکە بکەن

٢٠٤٥: ئیدی ڕۆبۆتەکان توانای زیرەکیان زۆر لە مرۆڤ زیاتر دەبێت

بەجۆرێک کە هەر ڕۆبۆتێک دەتوانێت کاری ٤ مرۆڤ بکات

٢٠٤٥ – ٢٠٩٩  جیهان یەک پارچە دەبێتە تەکنەلۆژی و ژمارەی مرۆڤەکان کەمدەبنەوە

بەهۆی نەشتەرگەری جوانکاریەوە هەموان بە گەنجی دەمێننەوە و شێوەی مرۆڤەکان لە یەک دەچێت