سەردێر

٧ نیشانە کە دەری دەخات دز چاودێری ماڵەکەتان دەکات و پێویستە وریابیت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانە کە دەری دەخات دز چاودێری ماڵەکەتان دەکات و پێویستە وریابیت:

 

– کەسێک کە پێشتر نەدیوە بەناوی وەستای چاککەرەوە یان باخەوان یان هەرشتێکی دیکە هەوڵدەدات بێتە ماڵەکەتەوە و بە پارەیەکی زۆر کەم کارت بۆ بکات، لە بنەڕەتدا مەبەستی شارەزابوونە لە ناوماڵەکەت نەک کارەکە.

 

– شکانی پەنجەرە و جامەکانت بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانیت نیشانەیەکی دیکەیە.

 

– دەبینیت گڵۆپەکانی دەرەوەی ماڵەکەت کارناکەن، لەکاتێکدا پێشتر عەیبیان نەبوو.

 

– ستیکەر و لەزگەی ڕیکلامی کراوە بە دەسکی دەرگاکەتانەوە، ئەمە زیاتر بۆ ئەوە بەکاردێت بزانرێت دێنەوە ماڵ یاخود نا

 

– بونی هەر نیشانەیەکی تازە و سەیر بەماڵەکەتەوە جێگایی گەمانە و پێویستە وریایی بیت.

 

– هەندێکجار ژمارە مۆبایلی نەناسراو یان خەتی گشتی پەیوەندیتان پێوە دەکات تا بزانن لە ماڵەوەیت یاخود نا.

 

– بونی شکاوی یان شلبونەوەی قوفڵەکان نیشانەیە بۆ ئەوەی پێشتر کەسێک هەوڵیداوە وردە وردە بیکاتەوە.