سەردێر

لەکاتی پەتادا پێویستە چی بخۆیت؟

لە کاتی پەتا و هەڵامەت و ئەنفلوانزا باشترین جۆری خواردنەوەکان و جۆری خواردن چییە کە پێویستە بیناخۆیت:

لە کۆتایی وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە ؛ بۆ زوو چاک بوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشیانە کۆمەڵێک خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن :
– ئاو : خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە ، ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە .
-چای ڕازیانە : ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ، شێوازی ئامادەکردنی
– چای سەوز : بە گەرمی و بێ شەکر ، یا کەوچکێک هەنگوینی تێ بکرێت .
– شۆربای گەرم : شۆربای مریشک یەکێکە لە خۆراکە گرنکەکان ، هەروەها شۆربای تری وەک پەڵپینە بەترش ، شۆربای قارچک ، شۆربای سەوزەواتی وەک شۆربای بڕۆکلی یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر .
– زەنجەبیل : چای زەنجەبیل بە تەنها یا لەگەڵ لیمۆ یا هەنگوین .
– چای گوڵەمێخەک : ڕۆژی دوو بۆ سێ جار .
– ئاوی لێمۆ : گیراوەی ئاو و لێمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بە تەنها یا لەگەڵ نەعنا یا هەنگوین یا زەنجەبیل .
– چای گوڵەبەیبوون یان گیراوەی ڕەشکە و هەنگوین .
– شیری گەرم .

باشترین جۆری خواردنەکان :
-ماست .
-میوە مزرەمەنیەکان وەک پڕتەقاڵ و لالەنگی و نارنج و لیمۆ .
-بلۆبێری و هەنار .
-ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ( A ً)ً وەک گێزەر ، بیبەری زەرد ، بەهێ ، کەلەرم ، پەتاتەی شیرین .
-سیر و پیاز .
-ماسی بە تایبەت ماسی سەلموون .

ئامادەکردنی
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک