سەردێر

چۆن نینۆکەکانی خۆت لە نەخۆشیە جۆربەجۆرەکان دەپارێزیت؟ ئەمانە جێبەجێ بکە

زۆر جار نینۆکەکان بەهۆی نەخۆشی سەدەفییە کە گەشەی زیادی خانەکانی پێستە و کار لە نینۆکیش دەکات، شێوەکەیان تێکدەچێت و گرنج گرنج و ناڕێک دەبن یاخود بە بێ بونی ئەم نەخۆشیەش بەهۆی کەمی پرۆتین و ڤیتامین نینۆکەکان تێکدەچن.

 

ئەمەی خوارەوە ڕێنماییەکە بۆ پاراستنی نینۆکەکانت لە نەخۆشیەکان:

– هەمیشە نیۆکەکانت بە پاکی ڕاگرە و مەهێڵە زۆر درێژ ببنەوە، ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە زۆربەی نەخۆشیەکانی نینۆک.

– نینۆکەکانت بە شێداری بهێڵەرەوە و زەیتی گوێزی هندی بەکاربهێنە، بەتایبەت دوای تەڕبونی دەستەکانت بە ئاو.

– ئەو کرێمانەی ماددەی گلسرینی تێدایە بەکار بهێنە بۆ نینۆکت، چونکە گلسرین دەتوانێت نینۆکەکانت بۆ ماوەیەکی درێژ بە شێداری بهێڵێتەوە و لە وشکبون بیانپارێزێت.

– زەیتی نەمامی چا بدە لە نینۆکت، ئەم زەیتە بۆ چارەسەری هەوکردنی پەنجەکان بەکاردێت و بەکتریای هۆکاری نەخۆشی و هەوکردن دەکوژێت.

 

– ئالۆڤێرا، دژە هەوکردنە و سیستەمی بەرگری بەهێزدەکات و بە شێداری دەیهێڵێتەوە، بۆیە لقی ڕوەکەکە بدە لە نینۆکت.