سەردێر

بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە، دەبێت هەموو کات ئەم ٥ خاڵە رەچاو بکەن

ئەو خانمانەی پێستێکی چەوریان هەیە پێویستە تایبەتمەندی زیاتر ڕەچاو بکەن بۆئەوەی ماکیاژەکەیان ناشرین نەبێت و پێستیان تێک نەچێت، ئەمەی خوارەوە٥ کارە کە دەبیت ڕۆژانە ئەنجامی بدەن.



-کرێمی شێدارکەرەوە

-بەردەوام ئەم کرێمانە بەکار بهێنە بەتایبەت لە ناوچەی T Zone لە ڕوخساردا (ناوچەوان و لوت و دەم).

-بۆدرە

-بەر لە ماکیاژکردن بۆدرەی تایبەت بدە لە روخسارت بۆ کەمکردنەوەی چەوریەکەی.

-کاغەزی وشک

-ناوە ناوە کاغەزی وشککردنەوە Blotting Paper بکەرە سەر ڕوخسارت بەتایبەت لە ناوچەی T Zone

-پرایمەر

-کرێمی پرایمەر بەکار بهێنە بۆ هێشتنەوەی ماکیاژەکەت بە جوانی بۆ زۆرترین کات.

 

 

-ماکیاژی لەماع

-لە ماکیاژە ڕەونەقدارەکان (لەماع) دوربکەوەرەوە، با هیچکام لە  كونسيلر  و كرێمی ئاساس و سوراوی ڕومەتت لەماع نەبێت.