سەردێر

چۆن خۆت لە هەورەبروسکە دەپارێزیت؟ ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکە!

زۆرجار وا رێكدەكەوێت لەكاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسكدا لە دەرەوەی ماڵدا بیت، ئایا لەكاتی ئاوا مەترسیداردا چی بكەین تا ژیانی خۆمان بپارێزین؟

 

پێویستە ئەم هەنگاوانە بگریتە بەر:

* دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخە.

* لە نزیك ستوونەكانی كارەبا و تەلەفۆن و تاوێرەكانی پەیوەندی و گەیاندن دووربكەوەرەوە.

* لە شوێنی بەرز مەوەستە.

*  دووربكەوەرەوە  لەو شوێنانەی داری بەرزی لێیە هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێبێت.

* تا بكرێت نەچیتە رووبەرە كراوەكان، ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر رووی زەوی پاڵكەوە، یان لایەنی كەم دابنیشە و نەڕۆیت تا گێژەڵوكەكە دووردەكەوێتەوە، یان كۆتایی دێت.

* لە كەلوپەل و ئامێری ئاسنینی وەك تەلبەندەكان و هەرچی جۆرە بارستە كانزایەكی كەڵەكەبوو بێت، دووربكەوەرەوە.

* لە كەناراوەكانی وەك دەریا و دەریاچەكان و چەم و ناوچە شێدارەكان دووربكەوەرەوە.

* بەكارنەهێنانی ئامێرە كارەباییەكان لە دەرەوەی ماڵەوە و لەكاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسكاوى.

* خێرا ئاریەڵی ئۆتۆمبیلەكەت دابەزێنە.

* ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونكە پەیكەری ئۆتۆمبیلەكەت جۆرێك لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێت.

 

سەرچاوە: دکتۆر ئۆنلاین