سەردێر

٥ جۆری ورگ کە هۆکاری دروستبونەکەی قەڵەوی نییە، چارەسەرەکانیان چییە؟

زۆرجار کەسانێکمان بینیوە کە کێشیان بەرز نییە بەڵام ورگیان هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە مەرج نییە ورگ هەر بەهۆی قەڵەوی دروستببێت، ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر ورگە کە هۆکارەکەی قەڵەوی نییە:

 

– ورگی بیرە

ئەم جۆرە ورگە بەهۆی خواردنەوە کحولیەکان و شیرینیەوە دروستدەبێت، کە ورگەکە بە لاکانی سکدا بەرزدەبیتەوە، چارەسەری ئەم جۆرە ورگە کەمکردنەوە خواردنەوە کحولیەکان و وەرزشکردنە.

 

– ورگی خەفەت

ئەم جۆرە ورگە زیاتر لە ناوچەی ناوکدا کۆدەبێتەوە، زیاتر بەهۆی پەستانی زۆری کار و خواردنەوەی قاوەی زۆر و خەم و خەفەت و کێشە دەرونیەکانەوە دروستدەبێت، چارەسەرەکەی ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا بۆ ئارامی دەرون و خەوتن و پشوودانی باشە.

 

– ورگی نزم

ئەم جۆرە ورگە لە بەشی خوارەوە سکدا دروستەبێت، کەسەکە جەستەی لاوازە بەڵام لە خوارەوەی سکی ورگی هەیە، ئەم ورگە لە دایکە تازەکاندا دەردەکەوێت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە سستمی خواردنیان ناڕێکە، بۆیە پێویستە سستمی خواردنیان ڕیکبخەن.

 

– ورگی دایک

ئەم ورگە پاش لەدایبوینی منداڵە کە سکەکە بە  ئاوساوی دەمێنێتەوە، وەرزشی کەم بکەو گۆشتی ماسی و ڕۆنی ماسی بخۆ.

 

– ورگی گۆڕاو

ئەم جۆرە ورگە لە بەیانیاندا تەختە و لە ئێواراندا دەئاوسێت، ئەم جۆرە ورگە زۆرجار بەهۆی هەستیاری بۆ خواردنێکی دیاریکراو، یاخود بونی ڤایرۆسی هەناوی Dysbiosis دروستدەبێت.