سەردێر

ئایا مەنعی سروشتی زیانی هەیە و دەبێتە هۆی ووشک بوونەوەی ڕحمی ئافرەت؟

دکتۆرە نگین جەعفەر لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا مەنعی سروشتی زیانی هەیە و دەبێتە هۆی ووشک بوونەوەی ڕحمی ئافرەت بەم جۆرە وەڵام دەداتەوە:

 

پرسیار: ‏‎دکتۆرە من ماوەی نۆ مانگە ژیانی هاوسەرگیرم پێکهێناوە مەنعی سروشتی دەکەین بۆ ئەوەی منداڵمان نەبێت ، بەڵام دەڵێن مەنعی سروشتی خراپە بۆ ڕحمی ئافرەت تا چەند ڕاستە؟

 

وەڵام: نا خراپ نیە، زانیاریەکی هەڵە بونی هەیە کە دەوترێت ئەگەر پیاو ئاو/ تۆو/ سپێرمەکەی نەکاتە ناو زێی ژنەکە، زێی/ منداڵدانی/ ڕەحمی ژنەکە ووشک دەبێتەوە. ئەمە بە هیچ جۆرێک ڕاست نیە، زێ و منداڵدان/ڕەحمی ژن خۆی تەڕی دروست دەکات.
‏‎
پرسیار: ‏‎تا چەند ساڵ دەتوانم لەسەرەتاوە مەنعی سروشتی بکەین ؟
وەڵام:  سنورمان دانەناوە بۆ ئەم جۆرە مەنعە،. چەند پێت خۆش بو بەردەوام بە لەسەر ئەم میتۆدە.