سەردێر

بۆخانمان: 4 كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ توشی بن باڵه‌كان ده‌بێت، چاره‌سه‌ره‌كه‌شی بخوێنه‌ره‌وه‌

ناوچه‌ی بن باڵ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاره‌ و پێویستی به‌ گرنگیپێدان هه‌یه‌، زۆركاتیش به‌هۆی لابردنی مووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ گوێزان یان هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیكه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی توش ده‌بێت كه‌ پێویسته‌ ئاگاداری ببین كه‌ ئه‌وانیش:

 

-سوربونه‌وه‌ی پێسته‌كه‌:

-زۆركات به‌هۆی به‌كارهێنانی گوێزان بۆ لابردنی موو پێستی بنباڵ سورده‌بێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ده‌چوزێته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ پێویسته‌ كرێمی شێداركردنه‌وه‌ی پێشت به‌كار بهێنیت، هاوكات له‌و كاتانه‌دا مووه‌كه‌ لابده‌یت كه‌ له‌ گه‌رماودایت و پێسته‌كه‌ شێداره‌.

 

-موو هاتن له‌ ژێر پێسته‌كه‌

-سه‌رده‌ردانی موو له‌ ژێر پێستی بنباڵ به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌هۆی لابردنی موو به‌ گوێزان یان هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیكه‌ دروستده‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ خانه‌ مردوه‌كانی لابده‌یت (تقشیر) له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت و زه‌یته‌وه‌.

 

-ڕشه‌بونه‌وه‌

 

-ڕه‌شبونی ئه‌م ناوچه‌یه‌ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باشه‌ كه‌ ده‌توانیت له‌ ڕیگای كرێم و گیراوه‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش بكه‌یت، گیراوه‌ی سروشتی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ زۆره‌ و ده‌توانیت لیمۆشی لێبده‌یت.

 

-عه‌ره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر

-ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و كێشانه‌ی توشی بن باڵده‌بێت، پێویسته‌ به‌ر له‌ خه‌وتنت كرێمی دژه‌ عه‌ره‌قی لێبده‌یت، هاوكات ئه‌و خواردنانه‌ش كه‌مبكه‌ره‌وه‌ كه‌ بۆن دروستده‌كات وه‌ك سیر و پیاز و جلوبه‌رگی لۆكه‌ له‌به‌ر بكه‌.