سەردێر

٥ کاری ڕۆژانە بۆ ئەوەی دەستت چرچ نەبێت پێویەستە ئەنجامی بدەیت

گرنگیدان بە دەستەکانت لە جوانکاریدا زۆر گرنگە، ئەمەی خوارەوە ٥ کاری ڕۆژانەیە کە بۆ ئەوەی ڕێگری لە چرچی پێستی دەستت بکەیت پێویستە ڕەچاوی بکەیت:

 

-بەئاوی گەرم دەستەکانت مەشۆ، بەڵکوو هەوڵبدە بە ئاوی شلەتێن یان ناوە ناوە تەنها بە ئاوی سارد دەستت بشۆیت.

-کرێم بەکار بهێنە: بەتیابەتی کرێمی پارێزگاری لە خۆر و هێشتنەوەی دەستەکانت بە شێداری.

-هەفتەی جارێک دەستت تەقشیر بکە بۆ لادانی پێستە مردوەکەی، دەتوانیت لیمۆ و خوێی لێبدەیت.

-لە کاتی شتنی قاپ و قاچاغ و پاککردنەوەی ناوماڵدا دەستکێش بەکار بهێنە.

-گرنگی بدە بە زەیتە سروشتیەکان بۆ دەستت بەتایبەت زەیتی زەیتوون.