سەردێر

چەند نهێنیەکی ناو مێشکی پیاوان بەرامبەر ژنان کە بە دەگمەن ئاشکرای دەکەن!

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکی ناو مێشکی پیاوانە بەرامبەر ژنان کە بە دەگمەن ئاشکرای دەکەن:

 

-زۆرجار پیاوان لە هەڵسوکەوت و ئاماژەکانی ژنان باش تێدەگەن، بەڵام دەیشارنەوە، جگە لەوەی زۆرجاریش هیچ تێناگەن و زۆر حەدزەکەن کە هەموو شتێک لێکبدەنەوە!

-پیاوانیش بە هەمان شێوەی ژنان زۆر حەز بە پیاهەڵدان دەکەن، بەتایبەت لە ڕوخسار و شێوە و دەرکەوتنیاندا

 

-زۆرێک لە پیاوان زیاتر حەز بە کچی خەپە دەکەن وەک لە ئاسایی، بۆیە پێویست ناکات هێندە بە وەرزشی قورسەوە خۆت ماندوو بکەیت.

-پیاوان زۆر دیقەتی جلوبەرگی خانمان نادەن وەک ئەوەی خانمان بیری لێدەکەنەوە، بەڵکوو ئەوان جوانیە گشتییەکەیان لا گرنگە.

-بەگشتی زۆربەی هەرەزۆری پیاوان زیاتر حەز بە شێوە و ڕوخسار و دەرکەوتنی سرووشتیانە دەکەن نەک ماکیاژی زۆر و نائاسایی

-پیاوانیش حەزێکی زۆریان هەیە بۆ زەمکردنی هاوڕێ کچەکانیان و گومانت نەبێت کە زۆرجار بابەتی دانیشتنەکانیان تۆیت!

-زۆر جار پیاوان حەزی زۆریان بەوە هەیە کە ئامۆژگاری لە ژنەکانیان وەربگرن و ڕا و بۆچونی ئەوان بزانن تەنانەت گەر خۆیان باسیشی نەکەن.