سەردێر

بۆ ئەوەی توشی وەستانی دەماری قاچ نەبیت، ئەم ڕێنامایانە لەبەرچاو بگرە!

وەستانی دەماری قاچەکان بارێکی ناخۆشە کە لە قاچدا ڕوودەدات و هەست بە ئازارێکی زۆر دەکرێت لە ماسولکەکانی قاچدا و زۆرجارکەمی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و کەم خواردنەوەی ئاو هۆکاری ئەم نەخۆشیەیە، ئەمانەی خوارەوە هەندێک ڕێگەی خۆپاراستن و چارەسەری ئەم نەخۆشیەن:

-گەر ئیشەکەت پێویستی بە دانیشتنە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەوا ناو بەناو پشوویەک وەربگرە و کەمێک پیاسە بکە.

-بۆ ڕێگریکردن لە وەستانی دەماری قاچت ڕۆژانە ڕێژەیەکی باش ئاو بخۆرەوە بەتایبەت لە کەش و هەوای گەرم و ئەو کاتانەی وەرزش دەکەیت.

-ئەو خۆراکانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی و پۆتاسیۆم وەک ئەڤۆکادۆ و تەماتە و میوەی وشککراو.

-هەوڵبدە خواردنی ئەو خۆراکانە زیاتر بکەی کە مەگنسیۆمی تێدایە وەک گوێز و خواردنی دەریایی و ناوکی کولەکە.

-کاتێک قاچەکانت توشی ڕەق بوون دەبێت قاچەکانت درێژ بکە و پەنجەکانی قاچت بجوڵێنە ومەساجی پێ بکە تا کەمێک گەرما ئازارەکەی کەم دەبێتەوە یاخود دەتوانی کەمێک قاچت بکەیتە بەر ئەمێرێکی گەرمکەرەوە.