سەردێر

چۆن ئاڵتونی خرپ لە ئاڵتونی باش جیادەکەیتەوە؟ با کەس قۆڵت نەبڕێت!

لەم بابەتەدا بە چەند ڕێنماییەکی سادە چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئاڵتوونی خراپتان فێردەکەین لە ئاڵتوونی باش بۆ ئەوەی کەس فێڵتان لێنەکات و قۆڵتان نەبڕێت:

 

مۆرەکەی

بەر لە هەموو شت گرنگە تەماشای مۆرەکەی بکەیت و لە ژمارەکانی بزانیت، گەر نوسرابوو 925، مانای ئەوەیە کە  92.5% کاڵاکە ئاڵتونی خاوە، بەگشتی ئەم ژمارانەی لەسەرە : 375, 500, 583, 585, 750, 916, 958, 999

 

یۆد

دەتوانیت کەمێک یۆد بدەیت لە ئاڵتونەکە، گەر پێوەی بەجێما ئەوا نیشانەی خراپیە چونکە ئاڵتونی باش پێوەی نامێنێت.

 

سرکە

ئاڵتونەکە بکە سرکەوە و ٥ خولەکێک بووەستە، ئاڵتونی خراپ لە سرکەدا زەرد دەبێت.