سەردێر

هەموو کەسێک دەبێت ئەم تێستە ناوازەیە بکات تا کەسایەتی خۆی بناسێت، تۆ چۆن کەسێکیت؟

تاقیکردنەوەی myers-briggs یەکێکە لە بەناوبانگترین تاقیکردنەوەکان کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لە لایەن زانایانی دەروونناسی داندرا بۆ ناسینی ئەو ژنانەی لە شەڕدا مێردەکانیان لەدەستداوە تا هاوکارین بکەن کاری باشیان بەپێی خواستی خۆیان دەستبکەوێت، ئەم تێستە تا ئیستاش لە بەشێک لە کۆمپانیاکان کاری پێدەکرێت.

 

ئێمە لە (خێزان) تێستەکەتان پێدەکەینەوە کە دەرفەتێکی باشە بۆئەوەی خۆت بناسیت و بزانیت لە کام بواری کاردا سەرکەوتویت، سەرەتا پێویستە وەڵامی ئەم ٤ پرسیارە بدەیتەوە و بۆ هەر وەڵامێکیشت با حەرفەکەی خۆتت لە بیربێت یان بینوسە:

 

یەکەم:  هەفتەیەکی پڕ کار و سەرقاڵیت بەسەر بردووە و ئێستاش کۆتایی هەفتەیە و کاتی پشووە، چی دەکەیت؟


-پەیوەندی بە هاوڕێکانتەوە دەکەیت و دەچن بۆ ڕیستۆرانت، یان سینەما، یاخود لە کافتریا کۆدەبنەوە. E
-مۆبایلەکەت دەکوژێنیتەوە بۆخۆت لەماڵەوە تەماشای فیلم دەکەیت، گەرماوێکی ماوە درێژ دەکەیت و کتێب دەخوێنیتەوە. I

 

دووەم: کام لەم دوانە بۆ تۆ گونجاوە؟

شتە گرنگەکان تەنها ئەوانەن کە ئیستا ڕودەدە، من گرنگی بە هەموو وردەکاریەکان دەدەم کە ڕەنگە لە واقعدا ڕووبدات. S
-زانیاریە ڕاستیەکان بێزارکەرن، من حەزدەکەم خەون و خەیاڵ بە دونیا تایبەتەکەی خۆمەوە ببینم. N

سێیەم: لەو شوێنەی کاری لێدەکەیت دڵخۆشیت و هاوڕێکانت بەدڵە، بەڕێوبەری بەشەکەشت پێی وتویت کە خۆی خانەنشین بوو تۆ بە بەڕێوبەر دەناسێنێت بۆ جێگەکەی، بەڵام لە کۆمپانیایەکی دیکەوە داواکاری کارت بۆ هاتووە و موچەکەی بەرزترە، بڕیاری چی دەدەیت؟

– هەموو زانیاریەک لەسەر کۆمپانیا تازەکە دەخوێنمەوە، داوای هاوکاری و ئامۆژگاری لە کەسانی شارەزا دەکەم، ئەمە بڕیارێکی گرنگە و دەبێت بە هێمنی و بە وردی بڕیاری لەسەر بدەم. T
– بەگوێی دڵم دەکەم، ئەو چی خواست ئەوە دەکەم. F

 

چوارەم: تەنها ٢ هەفتەی ماوە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری نزیکترین هاوڕێت، ئامادەکاریەکان چۆن بەڕێوە دەچن؟

-مانگێک پیشتر هۆڵمان دیاری کردووە و دامان ناوە کام گۆرانیە لێبدرێت، وێنەکان حازرن، وادەی ئارایشگاشم داناوە بۆئەوەی ئەو ڕۆژە بەتەواوەتی جوان دەربکەوم، هەموو شتێک حازرە.  J

-جا ئامادەکاری بۆچییە؟ ڕۆژی ئاهەنگەکە جوان خۆم دەگۆڕم و لەوێش دەیکەم بە بەزم و ڕۆژی خۆم، نزیکترین هاوڕێم هاوسەرگیری کردووە، بۆیە کاتی بەزم گێڕانە.  P

 

ئێستا بەپێی سستمی Myers-Briggs کەسایەتی خۆت بزانە و ئەو حەرفانە لە یەک بدە کە هەڵت بژاردووە:

 

                                                              ESTJ — بەڕێوەبەر


تۆ کەسێکیت دەتەوێت هەموو شتەکان بە پلان بێت، بەڵام لەهەمان کاتدا حەزدەکەیت کە قەناعەت بە خەڵکی بکەیت کە بەهەمان شێوەی تۆ بیربکەنەوە، کەسێکی کراوەیت و حەز بە ناسینی کەسانی نوێ دەکەیت، خۆشەویستی خۆت بۆ کەسە نزیکەکانت دەردەبڕیت.

                                                              ENTJ — فەرماندە


ژیان لای تۆ هەوڵدان و کۆششە، کەسێکی ئازایت و چاونەترسیت، حەز بە تاقیکردنەوەی شتی نوێ دەکەیت، کەسێکی حەز بە بیرۆکەی نوێ هەیە و خولیایەکی وەرزشی زۆریشت هەیە.

                                                              ESFJ — مامۆستا


زۆر بە ئاسانی لەگەڵ خەڵکدا هەڵدەکەیت، بەردەوام ئامادەی هاوکاریت تێدایە، تەنانەت گەر هاوکاریەکە قورسیش بێت، کەسێکی تەواو سەربەخۆشیت، کاتێک هاوکاری کەسێک دەکەیت چاوەڕوانی شتی لێناکەیت و تەنها دەستخۆشی و پێزانینت لێی دەوێت.

                                                              ESTP — مارشاڵ

 

“بەشداری گرنگە نەک بردنەوە” ئەم دەستەواژەیە بۆتۆ دەستنادات، دەتەوێت بەهەر جۆرێک بێت ئامانجەکەت بپێکیت، تەنانەت گەر هێزیش بەکار بهێنیت، کەسێکی زۆر ڕێکخراویت و چرکە بە چرکە هەژمار دەکەیت، دەتوانیت بە ئاسانی لە دۆخی ناجۆر و نەخوازراو خۆت دەرباز بکەیت.

                                                              ENFJ — ڕێنیشاندەر


کەسێکی هەستیار و قسەزانیت، دەتوانیت بە باشی ئاماژەکانی جەستە و ڕوخسار بخوێنیتەوە، زۆر بەباشی دەتوانیت هەست و نەستی بەرامبەر بخوێنیتەوە، لە پەیوەندی خۆشەویستیدا دڵتپیسە، هەندێکجار بەر لە ڕوودانی شتێک هەستی پێدەکەیت.

                                                              ENTP — داهێنەر


پڕیت لە بیرۆکەی نوێ، هەمیشە شتی تازە و ڕێگای نوێت پێیە، زۆر بەئاسانی لەگەڵ هەر ژینگەیەکی نوێدا هەڵدەکەیت، زوو زوو حەز و خولیاکانت گۆرانکاری بەسەردا دێت، ئەمڕۆ حەزت لە فێربونی موزیکە و بۆ ماوەیەکی دیکە لە خولی سەرتاشیت، توانای ئەوەت هەیە کە بیرۆکەکانت بکەیت بە ڕاستی.

                                                              ESFP — سیاسی


دەتوانیت بە ئاسانی کەسە دژەکانت قەناعەت پێبکەیت، توانای کۆنتڕۆڵکردنی کەسانی دیکەت هەیە، هەوڵدەدەیت سەرنجی هەموان بەلای خۆتدا ڕابکێشیت و وا دەری بخەیت کە کەسێکی سادەیت.

                                                              ENFP — پاڵەوان


کەسێکی بەهرەمەندیت، زۆر زیرەکیت و توانای یەکەمبونت هەیە، توانای ڕاگرتنی باڵانسی شتەکانت هەیە لە هەموو بوارێکی ژیانتدا.

                                                              INFP — چارەسەرکەر


کەسێکیت حەز بەوە دەکەیت بەردەوام جوان و شیکپۆش و ڕێکوپێک دەربکەویت، گرنگی بە وردەکاریەکان دەدەیت، توانایەکی باشت هەیە لە تێگەیشتن لە دەوروبەرەکەت و دیاریکردنی کێشەکانیان.

                                                              ISFP —ئاوازدانەر


دەتوانیت شتە جوانەکان لە هەموو شتێکدا بدۆزیتەوە، حەزدەکەت وا هەستبکەیت کە کەسێکی پێویستیت، هەربۆیە هاوکاری دەوروبەر زۆر دەکەیت، بەردەوام دەتوانیت دەوربەر بخەیتە پێکەنین.

                                                              INTP — ئەندازیار


حەزت بە ئەزمونی زۆر نییە، بەڵام زۆر بە وریایەوە بڕیار دەدەیت، هەموو لایەنەکانی لێکدەدەیتەوە، کەسێکی هەستیاریشیت.

                                                              INFJ — ڕاوێژکار


شارەزایت لە ناسینی کەسەکان و پەیوەندیەکانیان، بە ئاسانی دەتوانیت بەهرەی کەسەکان بدۆزیتەوە، هەربۆیە خەڵک ڕاوێژت پێدەکات، بەردەوام هەوڵی فێربونی شتی نوێ دەدەیت و ناوەستیت.

                                                              INTJ — بیرۆکەدار


دنیایەکی تابەتی خۆت هەیە کە بیرۆکەی ناوازەی لێوە دەهێنیت، دەتەوێت هەموان بە کارەکانت سەرسام ببن، لەگەڵ ئەوەشدا کێشەت هەیە لە هێشتنەوەی پەیوەندیەکانت لەگەڵ دەوروبەرەکەت.

                                                              ISTP — دەستڕەنگین


کەسێکی حەزدەکەیت هەموو شتێک بە دەستی خۆت دروستبکەیتەوە، لە هەموو وردەکاریەکانی ناو ماڵ دەزانیت، بەردەوام خەریکی دروستکردنی شتی نوێیت، کەسێکی کۆمەڵایەتی و قسەخۆشیت.

                                                              ISTJ — لێکۆلەر


کەسێکی جێگەی متمانەیت، شتەکان وەک ئەوەی کە هەیە دەبینیت و کەم و زیادی ناکەیت، حەزت بە مامەڵە و گفتوگۆی فەرمیە، لە خەون و خەیاڵەکانتدا ناژیت، بەڵکوو مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا دەکەیت کە هەیە.