سەردێر

٧ کار گەر بیکەیت پەنجەکانی قاچت سوپاست دەکەن

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کارە بۆ گرنگیدان بە قاچەکانت پێویستە ئەنجامیان بدەیت:

 

– پێڵاوی گونجاو لەپێبکە و بە پێی شوێنەکە بیگۆڕە.

– ناوە ناوە بنی پێ و پەنجەکانت بشێلە و مەساجی بۆ بکە.

– خواردنی تەندرووست بخۆ، چونکە بۆ قاچەکانت بەسوودە

 

– ڕاهێنان بە پەنجەی قاچەکانت بکە، لەسەر کورسیەک دابنیشە و لاسیکێک بکە نێوان دوو پەنجە گەورەی قاچتەوە، دواتر قاچەکانت لەیەک دوور بکەرەوە و بۆ ٥ چرکە بوەستە (١٠ جار)

 

– ناوە ناوە کەمێک قاچەکانت بەرز بکەرەوە

– کاتێک وەرزش دەکەیت دڵنیابە لەوەی زیادەڕەویی تێدا نەکەیت و بە پێی کێشی خۆت بیکەیت تا قاچەکانت ئازار نەدەیت

 

– قاچت بکەرە ئاوی شلەتێن و کیسەی چایی تێبکە، بۆ ئەوەی بۆنی نەمێنێت