سەردێر

لەبەر ئەم هۆکارانەیە کە وشکبونەوەی پێست لەوە مەترسیدارترە کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە

لە ڕووی تەندروستیەوە چەندین نەخۆشی هەیە کە توشی پێستمان دەبێت، بەڵام یەکێک لە دیارترین و مەترسیدارترینی (وشکبونەوەی پێست) ە کە ئەویش دوو جۆری هەیە، وشکبونەوەی ئاسایی کە بەهۆکارێکی کاتی ژینگەیی یان نەخۆشی یان خواردن ڕوودەدات، هەروەها وشکبونەوەی توند کە بەهۆی کەمبونەوەی نائاسایی شلەمەنی لە جەستەدا توشت دەبێت.

 

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو کێشانەیە کە بەهۆی وشکبونەوەی پێست لە جەستەدا ڕوودەدات:

 

-دەرکەوتنی وشکبونەوەکە لەسەر ڕوخسار و پیستت بە جۆرێک کە هەست بە نەمانی شلەمەنی و وشکبونەوەی دەکەیت.

-دروستبونی چڕچی و هەڵدانی پێستەکە بە شێوازیکی نائاسایی و بە ئازار.

 

-کەمبونەوەی ڤیتامینەکان لە جەستەدا کە بەهۆی وشکبونەوەوە ٥ جۆری ڤیتامین لە جەستەدا کەمدەکات.

 

-دروستبونی کێشەی تەندروستی لە پرۆسەی هەرسکردن لە جەستەدا.

-نەخۆشی شەکرە، کە یەکێک لە نیشانەکانی وشکبونەوەی پێستە.

-دروستبونی حەساسیتە و هەستیاری زیاتر لە جەستەدا.

-دروستبونی کێشەی تەندروستی لە غودەی دەرەقی

 

-زیان گەیاندن بە دڵ و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ

-دروستبونی نەخۆشی ڕۆماتیزمە و کۆڵۆن.

-هەر بۆیە گرنگە لە کاتی هەستکردن بە وشکبونەوەی پیست سەردانی دکتۆری پێست بکەیت بۆئەوەی چارەسەری پێشوەختە وەربگریت.