سەردێر

چەند چالاکیەک کە بەهیچ جۆرێک نابێت ئاژەڵ بەشداری تێدا بکات و بەزۆر پێیان دەکرێت!

ئەمەی خوارەوە چەند چالاکیەکە کە بەهیچ جۆرێک نابێت ئاژەڵ بەشداری تێدا بکات و بەزۆر پێیان دەکرێت:

 

-بەشداریپێکردنی ئاژەڵان لە یاری سێرک لە پاش برسیکردنی ئاژەڵەکان دێت بەجۆرێک کە نزیک دەبنەوە لە مردن پاشان کەمێک خواردنیان پێدەدرێت و دەزانن گەر بە قسەی ڕاهێنەرەکە نەکەن دەبێت بۆ ماوەی زۆر ئازار بچێژن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکجار یاخی دەبن و زیان دەگەیەنن.

 

-نمایشی دولفینەکان بەهەمان شێوە پاش سزادانی بەردەوامی ئەو ئاژەڵە ئاویە دێت، دۆلفین لە گەڵ گروپی بچوکدا دەژین و ڕۆژانە سەدان کیلۆمەتر لە ناو ئاودا دەبڕن، بەڵام هێشتنەوەیان لە حەوزێکدا بە تەنها وادەکات هەم ماسلکەیان زۆر لاواز ببێت، هەم هەموو کات بێزار و بێتاقەت بن

-نمایشی مارەکان بە هەمان شێوە پاش ئەوە دێت کە ڕاهێنەر مارەکان ئازار دەدات و برینداریان دەکات گەر کارەکە ئەنجام نەدەن

-فیل لە بنەڕەتدا بۆ سواری نییە، بەڵام بەکارهێنانی بۆ سواری لە پاش ئازاردانی زۆریەوە دێت و زۆرجاریش یاخی دەبن

 

-دانانی ئاژەڵەکان لە قەفەزی بچوک لە باخچەی ئاژەڵان بۆ ئەوان وەک زیندانی وایە و بەهەمان شێوە پێشێلکردنی مافەکانیانە.