سەردێر

فینلاندیەکان باس لەوە دەکەن بۆچی پێویستە لە سەر کار کەمێک بخەویت؟

ئێستا لە نێو کۆمەڵگەی فینلاندی و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدانی قەیلولە و خەوتنیکی کەم لە نیوەڕواندا بۆتە کلتورێک و وەک خۆشیان دەڵێن سوودی زۆریان لێبینیوە و کوالێتی کاریان بەرەو پێش چووە.

ئێستاش زۆرێک لە کۆمپانیاکان جگە لەوەی ڕێگە بە خەوتنی کارمەندانیان دەدەن، شوێنی تایبەتیشیان هەیە بۆ خەوتن

 

بەپێی ئەو کاریگەریانەی کە لە وڵاتەکە دەرکەوتووە، جگە لەوەی قەیلولە توانای کار و چالاکی کارمەندان زیاد دەکات، گیانی هاوڕێیەتی و لێکنزیکبوونیشیان پێکەوە زیاد دەکات.

هەر بۆیە ئێستا لە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی فینلاند کارمەندان لە نیوەڕۆدا لە نێوان ١٥ خولەک بۆ ٣٠ خولەک سەرخەو دەشکێنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە کاتەکانی قەیلولە لە کۆمپانیا فینلاندیەکاندا جێگیر نییە و کارمەندان بە پێی جۆر و شێوازی کارەکایان خۆیان دەتوانن کاتی قەیلولەکە هەڵبژێرن.