سەردێر

ئەم پێنج تاکتیکە بەکار بهێنە و تەمەنی کابۆکەت زۆر درێژبکەرەوە

هه‌موومان پانتۆڵی كابۆ له‌به‌رده‌كه‌ین و به‌كاری ده‌هێنین، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌ی زیره‌كانه‌یه‌ كه‌ واده‌كات ته‌مه‌نی پانتۆڵه‌ كابۆكه‌ت زۆر درێژ تر ببێت:

گه‌ر به‌ هۆی ته‌سكیه‌وه‌ زنجیری كابۆ دانه‌خرا، ده‌توانیت ئه‌ڵقه‌ی كلیل به‌كار بهێنیت

بۆ ئه‌وه‌ی كابۆی ڕه‌ش ڕه‌نگ بگرێته‌وه‌، نیو کوپ سركه‌ و ١ کەوچک خوێ بكه‌ره‌ ناو غه‌سه‌لاو یان سەتڵەوە له‌ كاتی شۆرینیدا

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بیرۆكه‌یه‌كی ناوازه‌یه‌ بۆ قه‌تكردنی به‌شی خواره‌وه‌ی كابۆ له‌ ژێر گۆره‌وی و پێڵاوه‌وه‌

بۆ لێكردنه‌وه‌ی بنێشت به كابۆوه‌، كه‌مێك سه‌هۆڵی له‌سه‌ر دابنێ و دواتر به‌ ئاسانی لێی بكه‌ره‌وه‌.

كابۆ بۆ ئه‌وه‌ی تێك نه‌چێت پێویسته‌ 6 مانگ جارێك بیشۆیت، بۆ پاككردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی بۆنی پیسی بیكه‌ره‌ به‌فرگره‌وه‌.