سەردێر

١٣ کار کە دەبێت لە ٣٠ ساڵی ئەنجامی بدەیت تا لە ٥٠ ساڵی پەشیمان نەبیتەوە

کاتێک تەمەنت دەگات بە ٣٠ ساڵ، ئیدی نابێت گەنجانە و نا بەرپرسیارانە وەک جاران هەڵسوکەوت بکەیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەلیک خاڵی گرنگە کە دەبێت ڕەچاویی بکەیت بۆ ئەوەی لە ٥٠ ساڵی پەشیمان نەبیتەوە:

 

– کاتی خەوتن و هەستانت با دیاریکراو بێتو جەستەت لەسەر ڕۆتینێکی ڕۆژانە ڕابهێنە

– ئیدی پێویستە کارەکانت بە پلان بکەیت و پلانی ڕۆژانەت هەبێت بۆ کارەکان

 

– دەستبکە بە پارە کۆکردنەوە و هەموو پارەکانت خەرج مەکە

– ئاگاداری تەندرووستیت بەو ساڵی جارێک سەردانی پزیشک بکە

 

– ئێستا دەبێت تواناکانی خۆتت دۆزیبێتەوە، لە کارێکدا بەردەوام بە کە حەزتپێبێت تا سەرکەوتووبیت تێیدا

– پەیوەندیەکی باش لەگەڵ دایک و باوک و خوشک و براکانت درووستبکە

– فێری ئەوەبە کە دڵخۆش و گەشبین بیت و کاتێک هەڵەت کرد بە خۆت پێبکەنە

 

– گرنگی بە جەستەت بدە و خواردنی تەندرووست بخۆ

 

– بەهاکانی ژیانت بزانە و لەوە تێبگە کە چی لای تۆ لە پلەی یەکمەدایە و بەپێی ئەوە بڕۆ پێش

– فێری ئەوە ببە کە دڵخۆشبیت بەو شتانەی کە هەتە و قەناعەتت هەبێت

– چاوەڕوانی ئەوە مەبە هەموان پێت بڵێن کەسێکی چاکە، بۆخۆت بژی و گرنگی بە بەهاکانی خۆت بدە

 

– بەدوای خەونە واقعیەکانت بکەوە و بیانهێنەرە دیی

 

– ڕۆژانە ٣٠ خولەک بۆ خوێندنەوە دابنێ