سەردێر

کۆمەڵێک هەڵەی نێو فیلمەکان کە دڵنیاین لە کاتی خۆیدا هەستت پێی نەکردووە

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی نێو فیلمەکانە کە دڵنیاین لە کاتی خۆیدا هەستت پێی نەکردووە:

 

– لە فیلمی The Incredibles سەرەتا قەڵەمەکان لە ناوەڕاستی مێزەکەیە، بەڵام کە دەکەوێت لە قەراغەوە دەکەوێت

 

– لە یەک کاتدا  ستایلی قژی  Dash لە هەمان فلیم ٣ جار گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

– لە فیلمی The Wolf of Wall Street کاتێک پاڵەوانی فیلمەکە لەگەڵ یەکەم بەڕێوبەری کۆدەبێتەوە، سەرەتا یەک پەرداخ لەسەر مێزەکەیە، دواتر دەبێت بە دوو، پاشان بە چەند دانەیەک.

 

 

– لە هەمان فیلم کاتێک جوردان بيلفورت قسە بۆ کارمەندێکی دەکات، دەستی چەپی دەخاتە سەر شانی و مایکەکە بە دەستی راست دەگرێت، بەڵام لە دیمەنی دووەم مایکەکەی بە دەستی چەپ گرتووە و دەستی راستی لەسەر شانیەتی.

 

– لە فیلمی هاری پۆرتەر کاتێک کاتێک ئۆلیڤەر و هاری پێکەوە قسە دەکەن شۆستەیەکی نزیک لە پشتیانەوەیە، بەڵام کاتێک کامێرەکە لە دورەوە نیشانیان دەدات شۆستەکە نەماوە.

– کاتێک ڕۆز لە فیلمی تایتانیک دەیەوێت خۆی بەربداتەوە، گوارەیەکی جوانی لە گوێدایە، بەڵام کاتێک جاک ڕزگاری دەکات گوارەکەی لە گوێدا نەماوە.

 

– کاتێک جاک بەتەنها لە سەر پێشی کەشتیەکەیە، شیشەکان جیاوازن لەگەڵ ئەو کاتەی لەگەڵ ڕۆز دەچنە هەمان شوێن.

 

– ڕۆز کاتێک دەیەوێت تەورەکە دەربهێنیت بەتەواوەتی شوشەکەی دەشکێنێت، بەڵام دواتر کە تەورەکە دەردێنێت هێشتا شوشەکانی پێوە ماوە.

 

– کاتێک ڕۆز تەماشای وێنەکانی جاک دەکات، ئەو پیاوەی لەوێوە دەڕوات ڕینکۆتێکی لەبەردایە، بەڵام لە چاوتروکانێک ڕەنگ و شێوە و قەبارەکەی دەگۆڕێت.